مرۆڤ ساڵانە دەیان هەزار مایکرۆ- پلاستیک هەڵدەمژێت

بەپێی لێکۆڵینەوە و زاینارییەکانی کەنەدا، مرۆڤ ساڵانە بە دەیان هەزار گەردیلە پلاستیک هەڵدەمژێت.

بەگوێرەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لە گۆڤاری (Environmental Science and Technology) لە بارەی ئامێرە لاستیکییەکانەوە بگرە تا جلوبەرگی سەنتەتیک کراوە، چەندین گەردیلە پلاستیک کە لەو بەرهەمانەوە دروست دەبن، مەترسین لەسەر ژیانی مرۆڤ.

بەگوێرەی زانستی تەندروستی گشتی، لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئەو کەسانە کراوە کە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەژین، هەموو ساڵێک بە گشتی ٥٢ هەزار گەردیلەی پلاستیکی هەڵدەمژرێن.

بە پیسبوونی هەوا، شووشە پلاستیکییەکان دەبنە سەدان هەزار

کاتێک مرۆڤ فاکتەری گرنگی وەکو پیسبوونی هەواشی پێ زیاد دەبێت، ئەو رێژەیە دەگاتە ١٢١ هەزار گەردیلە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا ئاماژە بە خواردنەوەی ئاو لە بوتڵە پلاستیکییەکان کراوە و نووسراوە، کاتێک مرۆڤ ئاو لەو بوتڵانەدا دەخواتەوە، ساڵانە ٩٠ هەزار گەردیلەی دیکەی پلاستێکی قووت دەدات.

لە لێکۆلینەکەدا باس لەوە نەکراوە کە قووتدان و هەڵمژینی ئەو گەردیلە پلاستیکییانە تا چ رادەیەک کاریگەریان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، نوسراوە کە ئەو گەردیلانەی لە ١٣٠ میکرۆن بچوکتر بن، بە ئاسانی دەتوانێت سیستمی خۆراکیی مرۆڤ بگۆڕێت.

نازانرێت تاچەند کاریگەریی لەسەر تەندروستی هەیە

ئەنگێلا ئالاستایر گرانت، پرۆفیسۆری ئیکۆلۆژی لە زانکۆی (East) رایگەیاند کە لیکۆلینەوەکە جەخت لەسەر ئەوە نەکراوەتەوە کە گەردیلە پلاستیکییەکان زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن.

ئەو پسپۆرانەی کە مۆری خۆیان لەسەر ئەو لێکۆڵینەوەی کەنەدا داوە دەڵێن، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە تاچەند ئەو گەردیلە پلاستیکییانە دەگەنە سەر جگەر و گەدە، پسپۆران دەڵێن رێگەی کەمکردنەوەی ئەو ریسکانە ئەوەیە کە مرۆڤ شتە پلاستیکییەکان بەکار نەهێنێت و بەرهەمهێنانیان کەم بکاتەوە.

ک-ش