مەترسیدارترین شارەکانى تورکیا بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا کران

شارەکانی ئیستەنبول، ئەنقەرە، ئیزمیر، ئانتالیا و وان مەترسیدارترین شارەکانى تورکیان بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پرۆفیسۆر دکتۆر محەمەد دۆگانای ئەندامی دەستەى زانستیی زانکۆی ئیستەنبول رایگەیاند، ئیستەنبول، ئەنقەرە، ئیزمیر، ئانتالیا و وان مەترسیدارترین شارەکانى تورکیان بۆ بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دۆگانای وتی "لە رێگەى هەناسەدانەوە بڵاودەبێتەوە. گرنگە مرۆڤ لە دواى پژمین و کۆکە دەستی خۆی بشوات. شانسمان ئەوەیە، کە لە کۆتایى مانگی ئادارداین، ئەم ٢ هەفتەیى دوایی زۆر گرنگن. مرۆڤ لە شوێنى داخراودا زیاتر تووشی پەتاکە دەبێت. هەر دواى ئەوەى گەرما دەستیپێکرد و دانیشتنی مرۆڤەکان لە شوێنە داخراوەکان کەمبوویەوە، ئەوا رێژەى هەوکردنیش کەم دەبێتەوە. لە مانگی نیساندا و کاتێک هەوا خۆش بوو، مرۆڤ لە بازاڕەکان چوونە دەرەوە و شوشە و دەرگا و پەنجەرەی ماڵی خۆیان زیاتر کردەوە ئەوە ژیان ئاسایی دەبێتەوە".

وتیشی " ئێمە لەوە نیگەرانین و لێمان روون نییە، کە ئاخۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بە کەمبوونەوەى رێژەى هەوکردن کەم دەکات یان نا، بەڵام بە بڕوای من دوای مانگی تشرینی دوەم دوبارە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرهەڵدەداتەوە، بەڵام ژمارەیەکى زۆر کەم تووش دەبن".

ژ.ت