ناوەندی پاراستنى گەل چالاکییەکەى قلەبانی شرنەخی پیرۆز کرد

فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل چالاکییەکەى ٢١ی ئابی هێزەکانى گەریلای لە نێوان گوندەکانى ئاکر و ئۆسیان لە قلەبانی شرنەخ لە هەموو فەرماندەکان و شەڕڤانانی بەشداربووی ئەو چالاکییە پیرۆز کرد.

فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندی پاراستنى گەل (نەپەگە - NPG) بە بڵاوکردنەوەى پەیامێک فەرماندەیى ئەیالەتى بۆتانی پیرۆز کرد. لە پەیامەکەى بڕیارگەى ناوەندی پاراستنى گەل دا هاتووە:

"لە ٢١ی ئابی ٢٠١٩ / ٣٠ی گەلاوێژ لە نێوان گوندەکانى ئاکر و ئۆسیان لە قلەبانى شرنەخ لە چالاکییەکدا ئۆتۆمبێلێکى زرێپۆشی سوپای کۆماری تورکیاى داگیرکەر چاودێری کرا و دواتر لە رێگەى تاکتیکی چالاکیى سەرکەوتوانەوە کرایە ئامانج و تەقێنرایەوە. لەو شوێنەدا کە دوژمن بە شوێنێکى زۆر ئارام و ئەمنى بۆ خۆی دەزانێت و لەگەڵ بەکارهێنانى تەکنەلۆژیاى زۆر و زەوەندە لە نیوەڕدا بەبێ ئەوەى هێزەکانمان زیانیان بەربکەوێت، گورزێکى قورسیان لە دوژمن دا، کە سەلمێنەری تاکتیکی باڵاى گەریلایە. ئەو چالاکییە لە دژی درۆکانى راگەیاندنى شەڕی تایبەت بوو، کە ژێر کۆنترۆڵی و بە سەرپەرشتیی سەرۆک ئەرکانى گشتیى کۆماری تورکیا و ئاکەپەدا بەڕێوەدەچێت. ئەوان دەڵێن، لە چیاکانى کوردستان هێزی گەریلا بوونی نییە، بەڵام ئەو چالاکییە وەڵامێکى گەورەیە، کە لە رێگەى تاکتیکى سەرکەوتوانەوە ئەنجامدرا. ئەو چالاکییە هەڵگری ئەو تایبەتمەندییەیە، کە دوژمنی پێ تێکدەشکێنرێت و دادەڕوخێت. سوپای داگیرکەر ئەو تێکشکاندنەی لە رێگەی شەڕی تایبەت لە راگەیاندنەکانیدا لە گەل دەشارێتەوە و دەیەوێت کوژراو و بریندارەکان و زیانەکانى لە گەل و رای گشتى پەردەپۆش بکات.

لەو چوارچێوەیەدا ئێمە، پیرۆزبایى لە هەموو فەرماندەکان و شەڕڤانانى بەشداربووی ئەو چالاکییە دەکەین و بە رێز و خۆشەویستییەوە سڵاویان لێدەکەین. بەو چاوەڕوانییەوە کە ئەو پرۆفیشناڵبوونەی بەدەستهێنراوە بەشێوەیەکى باشتر وکاریگەرتر پیشبخرێت، سەرکەوتنى گەورەتان بۆ دەخوازین".

ژ.ت