ناڤ-دەم بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی گەنجان بانگەوازێکی بڵاوکردەوە

ناڤ-دەم بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی گەنجان و وەرزش بانگەوازێکی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە لە شاری دەنهاخی وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەبچێت.

فیستیڤاڵی گەنجان و وەرزش و کلتوور، لە ١٤ی ئەم مانگە بە دروشمی 'ئازاد بکە' لە شاری دەنهاخی وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.

بۆ بەشداریکردن لەو فێستیڤاڵەدا، ناڤ-دەم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داواى بەشداریکردنى لە فێستیڤالەکەدا کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ناڤ-دەم دا بانگەوازێکی بەم شێوەیە لە گەنجان کراوە:

"بانگەواز لە هەموو گەنجان و بنەماڵەکانیان دەکەین بەشداری لە فێستیڤاڵی مەزڵوم دۆغان دا بکەن، کە گەنجان لە هەر شوێنێک خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن و تێدەکۆشن. داوا لە هەموو کۆمسیۆنەکانی گەنجانمان و بەڕێوەبەران و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی گەنجان لە هەر چوار بەشی کوردستان و گەلەکەمان دەکەین بەشداری ئەو فێستیڤاڵە ببن. ئێمە بانگ لە هەموان دەکەین کە بە شێوەیەکی چالاک و بە شکۆوە بەشداری ئەو فێستیڤاڵە ببن".

ر.م