هاووڵاتییان و بازرگانانی عێراق بەرهەمە تورکییەکان بایکۆت دەکەن

لە ماوەی ڕابردودا حکومەتی عێراق لە ١ی ئایاری ٢٠١٩ / ١١ی گوڵان هاوردەکردنی هێلکەی تورکی بۆ بازاڕەکانی عێراق قەدەغە کرد و نوێنەرانی تورکیاش پەیتا پەیتا لە بازاڕەکانی بەغدا داوا لە هاووڵاتییان و بازرگانان دەکەن بەرهەمەکانی تورکیا بایکۆت نەکەن.

لە ماوەی ڕابردودا عێراق هاوردەکردنی هێلکەی تورکی قەدەغە کرد و تەنها لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە ٨ وەبەرهێنەری تورکیا مایەپوچ بوونی خۆیان ڕاگەیاند. ئەمەش وایکردووە بازاڕی هێلکەی تورکی داڕمانێکی گەورە بە خۆیەوە ببینێ و کاریگەرییەکی بەرچاو لە سەر دەوڵەتی تورکیا دروست بکات .

بەشێک لە بازاڕەکانی بەغداد بە تەواوی بەرهەمە تورکیەکانیان بایکۆت کردووە و ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی تورکیا ڕو لە بازاڕەکانی بەغدا بکەن بۆ ئەوەی ئەم هەڵوێستە لە دژی تورکیا ڕابگرن. هاوڵاتیانیش ئاماژە بەوە دەکەن تورکیا ئەو بەرهەمانەی کە دەینێرێت بۆ عێڕاق لە ناوخۆی تورکیا نایفرۆشێت بەهۆی نزمی کوالێتییەوە. لە داهاتوشدا ئەگەری ئەوە هەیە تەواوی بەرهەمەکانی تورکیا لە عێراق بایکۆت بکرێت.

ژ.ت