هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی دوویەم

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشی داگیرکاری دەستپێکردووە

 ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبونەوەی نائاسایی سەبارەت بەهێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا،باکوروڕۆژهەڵاتی سوریاو تێیدا ئەمریکاو ڕووسیا دژی پڕۆژە بڕیارێک وەستانەوە کە ڕێگە لەهێرشەکان بگرێت.

 

٢٣:٣٧

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری سەرێکانی بۆردومان دەکەن.

هەواڵنێری ئاژانسەکەمان لە سەرێکانی رایگەیاند کە  فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەورووبەری سەرێکانی بۆردومان دەکات.

٢٢:٥٢

شەڕڤانان تانکێکی دیکەیان تێکشکاند

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، تانکێکی دیکەیان تێکشکاند لە گوندی یابسەی رۆژئاوای گرێ سپی.

هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا، تانکێکی سوپای داگیرکەری تورکیا تێکشکاند کە دەیەویست بێنە ناو گوندی یابسە لە رۆژئاوای گرێ سپی.

 

٢٢:٠٣

دلافا کری تۆبپاران دەکرێت و هەسەدەش وەڵام دەداتەوە

سوپای تورکی داگیرکەر گوندی دلافا کری بە تۆپی قورس تۆپباران کرد، هێزەکانی سوریا دیموکراتیش وەڵام دەدەنەوە.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فورات رایگەیاندووە، گوندی دلافا کری کە دەکەوێتە باکوری شارۆچکەی گێرکێلەگی لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر تۆپباران کراوە، لە هەمان کاتدا هێزەکانی سوریا دیموکرات وەڵامی سەرچاوەکانی تۆبپارانەکەیان داوەتەوە.

21:21

شەڕڤانانی قەسەدە لە لە دەوروبەری گوندی زیارەتی کوبانی بە بەچەکی میلانۆ هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی سوپای تورک. ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک کوژران و برینداربوون. هێرشەکە بە ٣چەکی میلانۆ ئەنجامدراوە.

٢١:١١

سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی کاتێک ویستیان دەربازی گوندی یابسێ-ی گرێ سپی ببن، لەلایەن شەڕڤانانەوە کرانە ئامانج، زرێپۆشێک تێکشکا. دوای تێکشکاندنی ئەو هێرشە چەتەکان و سەربازانی تورک هەڵهاتن.

٢١:٠٨

سوپای داگیرکەری تورک گوندی زەهیریەی دێرک تۆپباران دەکەن. قەسەدە بە چەکی قورس هیرش دەکەنە سەرسوپای تورک.

٢١:٠٥

بەرپرسانی نەخۆشخانەی دەوڵەتی شاری نسێبین ڕێگە نادەن خەڵکی سڤیل دەربازی ناو نەخۆشخانە ببن و درگایان لە نەخۆشە سڤیلەکان گرتووە.

٢٠:١٣

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستی سەرێکانی بۆردومان دەکەن.

٢٠:١٠

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک هێرشی ئاسمانییان کردە سەرگوندی باجالی لە ڕۆژهەڵاتی گرێ سپی. ٤ سڤیل شەهید بوون.

٢٠:٠٧

لە سەرێکانی ٦سەربازی تورک کوژران. جەنازەی ئەو ٦سەربازە تورکە لە دەستی شەڕڤاناندایە.

٢٠:٠٥

دەوڵەتی نەرویج ناڕەزایەتی تووندی خۆی لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نیشاندا و دەستنیشانیکرد کە ئەوان فرۆشتنی چەک-یان بە دەوڵەتی تورک راگرتووە.

١٩:٣٩

شەڕڤانانی قەسەدە بارەگایەکی سوپای تورکیایان لە ڕووبەڕووی گوندی قەسردیب کردە ئامانج. لە ئەنجامی ئەوهێرشەدا ٣سەرباز کوژران و ١٧ سەربازی تریش برینداربوون. سوپای داگیرکەری تورک لەوناوچەیەوە هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوا.

١٩:٢٤

لە گێرکێلەگێ تانکێک و زرێپۆشێکی سەربازی تێکشکا.

١٩:١٤

سوپای تورکی داگیرکەرئەم ئێوارەیە لەرێگەی بارهەڵگرەوە سەدان تانک و زرێپۆشی سەربازی  و لەرێگەی پاسەوە سەربازێکی زۆری ڕەوانەی ناوچەی کانی خەزالانی ڕەحا کردووە.

١٩:١٢

سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی هێرشی گوندی شەوارخای عەفرین دەکەن.

١٨:١١

لە گوندی جەبەل هەوای دێرک لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای تورک شەڕهاتە ئاراوە. لەو شەڕەدا ٣سەربازی سوپای تورک کوژران و٦سەربازی تریش برینداربوون.

١٩:١٠

شەڕڤانانی قەسەدە بارەگای سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیایان لە بەرانبەر گوندی قەسردێب-ی دێرک کردەئامانج.

 ١٨:٥٧

سوپای داگیرکەری تورک لە باکووری ناوچەی چل ئاگە گوندی دێرنا ئاخێ کە زیاتر لە ٢هەزار کەسی تێدا دەژین دەکاتە ئامانج.

١٨:٥٥

سوپای داگیرکەری تورک گەڕەکی قدوربەگی قامیشلوو تۆپباران دەکات. لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا دایکێک کە هەوڵیدا منداڵەکەی ڕزگاربکات و بیگەێنێتە نەخۆشخانە ،شەهید کرا. لەسەرێکانی هاووڵاتییەکی مەدەنی بەسەختی برینداربووە.

١٨:٠٠

سوپای تورکی داگیرکەرگوندی سەرخەخ، دەلاڤ کارا، حەیاکێ-ی شارۆچکەی گێرکێلەگێ و گوندی دێرنا ئاخ و چل ئاغا بۆردومان دەکات.

١٧:٥٩

ئامەد عامودێ یەکیک لە فەرماندەکانی قەسەدە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاندووە کە لە سەرسنووری ڕۆژئاوا ٥تانکی سوپای تورک تێکشکاوە و ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکانی تورک بەدیل گیراون.

١٧:٥٤

سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی جیهان، تل خاتون و دێرنا قولەنکای تربسپی بۆردومان دەکات. شەڕڤانانی قەسەدە بارەگاکانی سوپای تورک دەکەنە ئامانج.

١٧:٥٤

شەڕڤانانی قەسەدە لە سەرێکانی گورزێکی سەختیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند. خاڵی ئاسایشی حاجی زەکی لەدەست چەتەکان سەندرایەوە و ژمارەیەک چەتە کوژران. شەڕڤانانی قەسەدە لە دەوروبەری سەرێکانی لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەستپێکردووە.

١٧:٥١

شەڕڤانانی قەسەدە لە گوندی یابسەی گرێ سپی زرێپۆشێکی سوپای تورکیان تێکشکاند.

١٧:٥٠

قەسەدە یەکینەیەکی تایبەتی خۆی بەرەو سەرێکانی ڕەوانەکرد

١٧:٤٩

شەڕڤانانی قەدەسە بارەگا و یەکەیەکی سوپای تورکیان لە نسێبین و بنکەیەکی سەربازییان لە سێگرکا کردە ئامانج. ٣٠ سەربازی تورک کوژرا

١٦:٤٨

فەرماندەیی قەسەدە: شەڕڤانان  ٥ تانک و زرێپۆشێکی سوپای تورکیان تێکشکاندووە. چەندین جەنازەی سەربازانی تورک لەدەستی شەڕڤاناندایە.

١٥:٢٧

شەڕڤانانی قەسەدە وڵامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەدەنەوە.

١٥:٢٦

شەڕڤانانی قەسەدە یەکەیەکی سوپای تورکیایان کردە ئامانج کە گوندی زەهیریەی دێرکیان دەکردە ئامانج.ژمارەیەکی زۆرلە داگیرکەران کوژران وبرینداربوون.

١٥: ٢٣

قامیشلوو

١٥:١٠

سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی گەڕەکی قدوربەگی قامیشلوو تۆپباران دەکەن. مندالێک برینداربووە و کەسێکی مەدەنی کوژرا. مندالێک بە ناوی حسێن شەهید بووە و مندالێکی تریش بەناوی سارا یوسف برینداربووە.

١٥:٠٧

سوپای داگیرکەر و چەتەکانی گوندی ئیقبە خواروو و کالۆتی ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکەن.

١٥:٠٥

دیمەنی سەرێکانی

١٥:٠٥

لە هەرێمی جوودی باکووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەل بەرەو گری سپی هاتن. داگیرکەران خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج.

١٥:٠٤ سوپای داگیرکەری تورک گەلی جل ئاغا وترب سپیی کردە ئامانجی گولە کە بەرەو سەرێکانی بەڕێکەوتوون.هێرش بەردەوامە.

١٥:٠٣

سوپای داگیرکەری تورک مەخزەنی ئاوی سەرێکانی دەکەنە ئامانج

سلێمانی

هەولێر

 

 

١٤:٢٦

لە سەرێکانی بە دەیان چەتە کوژران

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە لە سەرێکانی وڵامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دایەوە، لە ئەنجامی هاتنە ئارای شەڕێکی سەختدا بەدەیان چەتە کوژران.

سوپای داگیرکەری تورک بەردەوام سەرێکانی تۆپباران وبۆردومان دەکات. هاوکات چەتەکانی سووریا لە دەشتاییەکاندا هێرش دەکەن. هێزەکانی قەسەدە وڵامی تووندی ئەو هێرشانەی داوەتەوە. لەئیستادا شەڕێکی سەخت لە ئارادایە.

هەواڵنێری ئاژاانسی هەواڵی فورات ئەوەی خستەڕوو کە لە مەزرای مەجێ، شارۆچکەی تل حەلەف و ناوچەکە دەیان چەتە کوژراون. لەلایەکی ترەوە ماڵپەڕەکانی چەتەکانی تورک وێنەی کوژراوەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە.

ک-ش

١٣:٣٢

 مانگی سوری کوردستان بە ڕاگەیاندراوێک هێرشی داگیرکەری تورکی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستانی شەرمەزار کرد، بانگەوازی بۆ رێکخراوە هاوکارییە نێونەتەوەییەکان کرد پێش بە داگیرکاریی بگرن.

١٣:٢٧

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، فڕۆکەیەکی چاودێر دەوڵەتی تورکیان لە دێرک خستە خوارێ.

١٣:٢٥

لە سوێد، کەنەدا، ئوسترالیا، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا.

١٣:٠٩

ئەو چەتانەی داعش کە ئامادەکاری هێرشیان دەکرد لەناوبران

ناوەندی چاپەمەنی گشتی هێزەکانی ئاسایش لەبارەی ئەو چەتە داعشانەی کە دەیانەویست لە سەرێ کانی هێرش بکەن، لێدوانێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، چەتەکان داعش کە لەگەڵ داگیرکەری تورک هەڵسوکەوتیان دەکرد، هەوڵیان دا بێنە سەر گوندی توێمیێ سەرێ کانی، ئەو گرووپە چەتانەی داعش کە ئامادەکاریی هێرشکردنیان دەکرد بۆ چەند خاڵێکی ئاسایش، دەستبەسەر کران. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لەگەڵ سەرچەتەکە چەندین چەتەش کوژران، ژمارەیەک چەتەش دەستگیر کران. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایانگەیاند، چەتەکان زیانی گەورەیان پێگەیشتووە، ژمارەیەکیان کوژراون و ژمارەیەکیش بە ساغی دەستگیر کراون. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ٤ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بریندار بوون.

١٣:٠٧

لە دێرک فڕۆکەیەکی چاودێری سوپای تورکی داگیرکەر خرایە خوارەوە.

١٣:٠٧

لەباشوری کوردستان ١٤ی پارتی سیاسی لە هەولێر لەدژی داگیرکەری کۆبوونەوە. لایەنەکان دوای کۆبوونەوە پلانی چالاکیان ئاشکرا کران.

١٣:٠٧

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوە چین گینگ شوانگ بانگەوازی بۆ دەوڵەتی تورک کر ڕێز لە سەروەری سوریا بگرێت.

١٣:٠٧

ئێران بانگەوازی بۆ دەوڵەتی تورک کرد دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر خاکی سوریا بوەستێنێت و یەکینەکانی خۆی بکشێنێتەوە.

١٢:٥٦

دیمەنەکانی ناو شاری سەرێکانی

[١١:٥٨

جمووجۆڵەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە سەر سنور بەردەوامە. ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆموبیلی زرێپۆش و جەبخانە بەرەو ناوچەی پرسووسی ڕوحا گواسترانەوە

١١:٥٤

فڕۆکەکەانی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر ئاسمانی گرکێ لەگێ دەفڕن

١١:٤٥

پەکەکە: هەموو ماڵ، هەموو کۆڵانێک دەبێتە بەرەی شەڕ

کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە ڕایگەیان، لەدژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکیا هەموو ماڵ و کۆڵانێک دەبێتە بڕیارگەیەک و بەرەیەکی شەڕ. پەکەکە بانگەوازی لە هێزەکانی هەپەگە و یەژەستار کرد لە هەموو شوێنێکی باکووری کوردستان چالاکیەکانی گەش بکەن.

١١:٣٠

دیمەنەکانی سەرێکانی

دەستگیرکردنی ژمارەیەک چەتەی تورکیا

١٠:٥٣

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی عەیندیوەری هەرێمی دێرکیان تۆپباران کرد

١٠:١٥

لە گرێ سپی ٤ تانکی سوپای داگیرکەر تێکشکێنران

شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە – QSD) ٤ تانکی سوپای تورکیا داگیرکەریان تێکشکاند.

بە پێی زانیاریەکان شەرڤانانی هەسەدە لە چوارجێوەی مافی پاراستنی ڕەوادا ولامی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەریان داوەتەوە و لە ئەنجامدا ٤ تانکی سوپای داگیرکەریان تێکشکاندووە کە هاولاتیی مەدەنیان تۆپباران دەکرد.

٩:٤٥

لە سەرێکانی ٥ چەتەی سوپای تورکیا کوژران

لە ئەنجامی شەڕی ناوچەی مجهێی ڕۆژهەڵاتی سەرێکانیێ ٥ چەتەی سوپای تورکی داگیرکەری کوژران و تەرمەکانیان لە دەستی شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیمورکاتیک دایە.

بە پێی زانیاریەکان کە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەدەست گەیشتووە، لە شەڕی ناوچەی مجهێی ڕۆژهەڵاتی سەرێکانیێ ٥ چەتەی سوپای تورکی داگیرکەری کوژران.

هەروەها راگەیەندرا تەرمەکان لە دەستی شەرڤانانی هەسەدە دایە.