هێزەهاوپەیمانەکان دەستیان بەکشانەوە لەسووریا کردووە

هێزەهاوپەیمانانەکان بە پیشەنگایەتی ئەمریکا لەشڕی دژی داعش ڕایاگەیاند کە ئەوان لەڕۆژی هەینی بەدواوە دەست بەکشانەوەی هێزەکانیان لەسووریا دەکەن.

سەرگەنگ سەن ڕیان وتەبێژی هێزە هاوپەیمانانەکان لەشەڕدژی داعش بە ئاژانسی هەواڵنێری  AFP  ڕاگەیاند کە پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانمان دەستی پێکردووە.

ڕیان ڕایگەیاند کە بە هۆی پاراستنی ئەمنی دەربارەی شێواز و چۆنیەتیی کشانەوەی هێزەکانمان و شوێنەکانیان و ڕێکەوتی کشانەوەکە هیچ زانیارییەک بڵاوناکەینەوە.

هێزەهاوپەیمانانەکان، ساڵی ٢٠١٤ بەئامانجی تێکشکاندنی داعش دامەزرا. فەرانسا و بەریتانیا و دەیان ولاتی تربەشداری هێزە هاوپەیمانانەکانن.

بەلام ئاشکرا نەکراوە کە یەکینەکانی سوپای فەرانسا و بەریتانیا لەسووریا دەکشێنەوە یان نا.

جێگەی سەرەنجە لەکاتێکدا کە دەوڵەتی تورکیا هەڕەشەی داگیرکردنی ڕۆژئاوا و باکووری سووریا دەکات، هێزەهاوپەیمانانەکان دەستیان کردووە بەکشانەوە لەسووریا.

ئەمە دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دێت بۆکشانەوەی هێزەکانی لەسووریا.

مێکی پۆمپئۆ وەزیری کاروباری دەرەوی ئەمریکا  وتی، " ترامپ، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی داوە، ئێمەش جێبەجێی دەکەین." بەلام هیچ کاتێک بۆکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دیاری نەکراوە.

ک-ش