هەبەدەهە چالاکییەکەى ئیزمیری لە ئەستۆ گرت

جەنگاوەرانى تۆڵەى مەعسوم کۆرکماز لە بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ئیزمیر چالاکییەکیان لە دژی کارگەیەکى کۆنتێنەر و عەمبارەکانى ئەنجامدا. جەنگاوەرانى هەبەدەهە بانگیان لە گەنجان کرد، کات کاتی تێکشکاندنى فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەیە.

جەنگاوەرانى تۆڵەى مەعسوم کۆرکوماز لە بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) بەرپرسیارێتیى چالاکییەکەى ئیزمیریان گرتە ئەستۆ و لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەبەدەهە دا هاتووە:

"لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ / ٢١ی گەلاوێژ لە ناوچەی بۆرنۆڤای ئیزمیر چالاکییەکمان لە دژی کارگەی دروستکردنى کۆنتێنەر و عەمبارەەکانى ئەنجامدا و کۆنتێرنەرەکانى کارگەکە تێکشکێنران.

ئەو کارگەیە بۆ هێزەکانى سوپای تورکی داگیرکەر کۆنتێنەر و تەنکەری ئاوی دروست دەکرد. ئەو کەسانەى لەسەر ژان و ئازاری داگیرکەریى سەر ئەم گەلە پارە دەستدەخەن و پێداویستیى لۆجستی بۆ ئەو شەڕە دابین دەکەن، دەبێت باجی کارەکەیان بدەن. ئەوانەى لە شەڕی چەپەڵ سکی خۆیان تێر دەکەن، ئەوا دەبێت راستیى شەڕیش ببینن.

ئەو چالاکییەمان بۆ بەرز راگرتنى یادی گەریلاکانى هەڵمەتى ١٥ی تەباخ (ئاب)ی ١٩٨٤ / ٢٤ی گەلاوێژ ئەنجامدا. لە هەڵمەتى ١٥ی تەباخ دا رۆحی بەرخودانى ساڵی ١٩٧١ی ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش و ئیبراهیم کایپاک کایا هەیە. هەڵمەتى گەریلایى ١٥ی تەباخ لەسەر هێڵی تێکۆشانی یەکگرتوانەى گەلاندایە.

سڵاو لە هەڵمەتى ١٥ی  تەباخ دەکەین و هێڵە تێکۆشانەکەى بە هێڵی خۆمان دەزانین و قبوڵمانە. ئێستا کاتى ئەوەیە ئێمە تێکۆشانی ئازادی گەش بکەین و فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە هەڵبوەشێنینەوە. بە ئازایەتى، بڕوا و پێداگرییەوە هەڵمەتى ١٥ی تەباخ و تێکۆشانی شۆڕشگێڕیى یەکگرتووى گەلان سەردەکەوێت.

ئێمە بانگەوازمان بۆ هەموو گەنجانى تورکیا و کوردستان ئەوەیە، کە بەو چالاکییانە رێگای رزگاری لە دژی فاشیزممان کردووەتەوە و  بەهێزی تێکۆشانی یەکگرتوانە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەدەڵوەشێنین. ئێوەش لە هەر شوێنێک بن دەتوانن بە چەند کەسێک لە دژی دام و دەزگاکانى فاشیزم شەڕ بکەن، لە خوێندنگە و زانکۆ و گەڕەکانى خۆتاندا رێگایان پێنەدەن بە ئارامی سەر بنێنەوە".

ژ.ت