(هەبەدەهە - HBDH) لەدژی کۆگای کارگەیەکی ڕۆن چالاکییان ئەنجامدا

وڵاتپارێزانی تۆڵەسێنی سەڤدا سەرینیەلی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکبوونی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) لە ئیزمیر لەدژی کۆگای کارگەی ڕۆن چالاکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند کە کۆگاکە بەتەواوی سووتا.

وڵاتپارێزانی تۆڵەسێن سەڤدا سەرینییەلی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکبوونی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: "رۆژی ١٠ی ئابی ٢٠١٩/ ١٩ی گەلاوێژ وڵاتپارێزانمان لەدژی کۆگای کارگەی ڕۆن لە ناوچەی سانایی و سەر بە هەرێمی چگلی لە ئیزمیر، چالاکیان ئەنجامدا برد. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا کۆگاکە سووتا و هەموو کۆگاکە بووە خۆڵەمێش".

ک-ش