هەدەپە داوای کرد پەرلەمانی تورکیا لێکۆلینەوە لە دۆخی زیندانەکان بکات

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) داوای لە پەرلەمانی تورکیا کرد کە لێکۆلینەوەی لەسەر دۆخی زیندانەکان بکات کە کۆمیتەی ڕێگرتنی ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) ئاماژەی بە دۆخی خراپی زیندانەکان کردبووە.

ساروخان ئولوچ  و مەڕال دانش بەشتاش سەرۆکەکانی فراکسیۆنی هەدەپە داوایان لە پەرلەمان کرد کە لەبارەی ڕاپۆرتی سی پی تی کە باسی خراپی دۆخی زیندانیانی کردبوو، لێکۆلینەوە لە دۆخی زیندانەکان بکات.

لە داواکاریەکەدا باسی ئەوەکرا کە لێکۆلینەوە لەسەر ئەشکەنجەدان و کردەوەی دەرەوەی مرۆڤایەتی لەبەرانبەر زیندانیان بهێنرێت.

هەروەها داوا کراوە کە ڕێوشوێنی تەواو بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا بگیرێتەبەر.

ف.ق