هەدەپە: لە قەدەغەدا کەسانی بەتەمەن دەکرێنە ئامانج

کۆمسیۆنی سیاسەتی تەندروستی و کۆمەڵایەتی هەدەپە ڕایگەیاند، عەقلیەتی قەدەغەکار کەسانی بەتەمەن دەکاتە ئامانج  و ئەوان هەر جۆرە جیاوازیەک ڕەتدەکەنەوە.

کۆمسیۆنی سیاسەتی تەندروستی و کۆمەڵایەتی هەدەپە بە هۆی ئەوەی جیاوازی لەنێوان کەسانی بەتەمەندا دەکرێت لە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرا، قەدەغەی هاتوچۆ لە تورکیا بە تەنها ئەو کەسانەی گرتووەتەوە کە تەمەنیان سەروو ٦٥ ساڵە، بە تایبەتی لە کۆڵان و سۆشیاڵ میدیادا جیاوازیەکی زۆر لەنێوان کەسانی بەتەمەندا دەکرێت و وتی، "بیۆ – دەسەڵات قەدەغە لەنیوان تاوان و سزادا پەیوەندیەکی بەهێز دروست دەکات. دەوڵەت کە قەدەغەی ڕاگەیاندووە، ئەوانەی پابەندی نابن وەک تاوانبار لەقەڵەمی دەدات و کۆمەڵگا دەخاتە ژێر فشارێکی زۆرەوە.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەگەڵ مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیوەندی مرۆڤەکان بە پێی تەمەن لەگەڵ نەخۆشخانەکان پچڕاوە و داوای کرد هاوڵاتیان ئاگاداربکرێنەوە و باوەڕی بە ئۆتۆریتەی گشتی بهێنرێت، پێویستی سەرەکی هاوڵاتیان دابین بکرێن و ڕێ و ڕێبازی چارەسەری بە زودترین کات بگیرێنەبەر.

ف.ق