هەدەپە: هیچ پەیوەندیەکمان بە هاوسەرۆکی شارەوانی بازیدەوە نەما

هەدەپە ئاشکرای کرد، هیچ پەیوەندیەکانیان بە یڵدز ئاجار-ی هاوسەرۆکی شارەوانی بازیدەوە نەماوە.

کارائاسلان و سەلیم کاپلان هاووتەبێژانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیە هەرێمیەکانی هەدەپە لە لێدوانێکی هاوبەشدا ئاشکرایان کرد کە هیچ پەیوەندیەکیان بە هاوسەرۆکی شارەوانی بازیدەوە نەماوە.

هاووتەبێژانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیە هەرێمیەکان لە لێدوانەکەیاندا باسیان لەوە کرد:"گەلەکەمان لە بازید گلەیەکی زۆریان لە هاوسەرۆکی شارەوانیەکەیان (یلدز ئاجار) دەکرد کە بە پێی داواکاریەکانیان نەدەجوڵایەوە و لە دژی تایبەتمەندیەکانمان، بەردەوام بوو لەسەر سیاسیەت و هەڵوێست و کارەکانیدا. ئێمەش رەخنە و گلەیەکانی گەلەکەمان بە راست دەبینین.

لەمڕۆ بەدواوە ئاجار-ی هاوسەرۆکی شارەوانی بازید هیچ پەیوەندیەکی سیاسی و رێکخستنیی بە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دیمۆکراتیکەوە نەماوە و بە مەبەستی دەرکردن رەوانەی بەشی دیسیپلین کراوە."

ز.ش