هەدەکە: پێویستە گۆشەگیری سەر ئۆجالان کۆتایی پێبهێنرێت

کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە) سێیەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەردەمی ١٠ی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرا و داواکرا گۆشەگیری سەر ئۆجالان کۆتایی پێبهێنرێت.

کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە) لە ١٧ی ئایاردا سێیەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەردەمی ١٠ی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەدرا کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆبوونەوەکە لەسەر ئەنتەرنێت ئەنجامدراوە. ئەنجومەنی گشتی کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی شیکردووەتەوە و ژمارەیەک بڕیاری دەکردووە.

پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت

هەدەپە ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا و وتی، "گۆشەگیری سەرعەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زیاتر بووە. گۆشەگیری و کەرەنتینەی ئیمڕالی بەشێکە لە سیاسەتی شەڕ. لەگەڵ کۆتاییهاتن بە گۆشەگیری ئاشتی ناوخۆیی جێگیر دەبێت."

بە شێواندنی گۆڕەکان دەیانەوێت هزری کۆمەڵایەتی لەناوببەن

هەدەپە وتی، "چەند مانگێکە لە کوردستان هێرش سیستماتیک ئەنجامدەدرێت، لەبەرچاوی خانەوادەکان گۆڕستانەکان دەشێوێنرێن. ڕووخاندن و هەڵوەشاندنی گۆڕستانەکان بە واتای لەناوبردنی ناسنامە و بیری کۆمەڵگا دێت."

هەدەپە ئاماژەی بە ئەم قۆناغە سیاسیە کرد و وتی، "دەسەڵات بە هەڵبژاردن ناچێت. بۆیە پێویستە مرۆڤ بیر لەوەنەکاتەوە کە دەسەڵات بە هەڵبژاردن و قەیران دەڕووخێت. تێکۆشانی رێکخستنی گەلان دەتوانێت ئەم دەسەڵاتە هەڵوەشێنێت. بۆ ئەم تێکۆشانەش پێویستە لە بیری هێزە ئۆپۆزسیۆنەکاندا ڕێگەیەکی ڕوون هەبێت. بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی هێزە دیموکراتەکان و بەهێزکردنی تۆڕەکانی یەکگرتن، ئێمە ئەم بەرپرسیاریە نزیکی خۆمان دەبینین.

ڕایدەگەیەنین کە بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵات، لە هەموو بارودۆخێکدا تێکۆشانمان بۆ ژیانێکی نوێ بەردەوامی پێدەدەین."

ف.ق