هەناردەکردنی میوە و سەوزەکان لە تورکیاوە بۆ عێڕاق بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە
سایتێکی تایبەت بە هاناردەکردن و وەرگرتنی بەرهەمە خۆراکیەکان لە جیهان ڕایگەیاند: هەناردەکرسنی سەوزە و میوەکان لە تورکیاوە بۆ عێڕاق بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بوەتەوە.
سایتێکی تایبەت بە هاناردەکردن و وەرگرتنی بەرهەمە خۆراکیەکان لە جیهان ڕایگەیاند: هەناردەکرسنی سەوزە و میوەکان لە تورکیاوە بۆ عێڕاق بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بوەتەوە.
سایتی (فرێش پلازا) ئاماژەی بەوە کرد کە هەناردەکردنی سەوزە و میوەی تورکی بۆ وڵاتانی هاوسنوری خۆی وەک ئێران، عێڕاق و سوریا بە هاوشێوەی وڵاتانی کەنداو کەمی کردوە و لە تورکیای وەرناگرن.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردوە کە عێراق لە ساڵانی ڕابردودا گرینگترین دەوڵەت بوە کە میوە و سەوزەی لە وڵاتی تورکیا هاوردەکردوە، بەڵام لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بوەتەوە و گەیشتوە بە ١٨ هەزار تون.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێڕاق لە ماوەی ڕابردودا ڕایگەیاند کە ٢٣ بەروبومی کوشتوکاڵی بایکۆت کردوە و هاوردەیان ناکات، جگە لە هێلکە و مریشک و ماسی کە بە تەواوی هاوردەکردنی ڕاگرتوە بە هۆی ئەوەی لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنرێت.
ز.ش