وڵامێکی توندی هاوڵاتیان بۆ سەفین دزەیی

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەفین دزیی لەمەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئیداری خۆبەرێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای کردبوو لە لایەن هاوڵاتیانی بە توندی وڵام درایەوە.

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "سه‌فین دزه‌یی"، له‌ میانی وته‌یه‌كدا كه‌ له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیانی كوردی نیشته‌جێی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شیكرد، ئیدارە  "خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا" بەوە تۆمەتبارکرد کە  "ئیداره‌یه‌كی ته‌ندرووستیان به‌ڕێوه‌نه‌برد".

دەقی تۆمەتەکانی دزەیی لە ڕاگەیاندنێکی پارتی دێموکراتی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، هەوڵاتیانی باشوری کورستان لە شرۆڤەی ئەو هەواڵە  بەپێچەوانەی وتەکانی دزەیی  پشتگیری لە ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتی دەکەن، هێڕشی توند دەکەنە سەر دزەی لەمەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ڕۆژئاوای کوردستانی کردوە.

 هاوڵاتێک بە ناوی دڵشاد قادر لە وڵام بۆ سەفین دزەیی لە تۆری کۆمڵایەتی فیس بووک نوسیوەیەتی: دیسانەوە خیانەت، بڵێ سەفین دزەی چۆتە ئەمریکا بۆ ئەوەی بە ئەمریکیەکان بڵیت: "کوردەکانی سوریا نەیانزانیەوە حکومرانی بکەن!!"

 دڵشاد پرسیار لە دزی دەکات دەلێت:" تۆ سەیری حوکمرانی خۆت کردوە ؟

تو شەرفتان حکومەتی هەرێم چەن ملیار قەردارە؟

 ئەگەر بەغداد نەوت نەنیری بۆ هاوڵاتیان میلەت ڕەق بێتەوە لیترێک نەوتی نادەنی، موچە بەغدا نەی نیرێت بە دوو مانگ لە تە موچەیەک نادەن، هیشتا گلەیش دەکەن؟

هاوڵاتیکی تر بەناوی ئاراس ئەربیل بە شێوازێکی تەنز و گاڵتە ئامێز بۆی نوسیوە: کوری مام سەفین لە یەکرێزی گەری مادەی ١٤٠-ی کەرکووک چی لێهات ؟"

 

ئاندی کەریشم لە وڵامی دەزی دەلێت:"ڕێزم هەیە بۆ قسەکانت بەڵام مەسەلەیەكی کوردی هەیە دەلێت: لە مالێ خۆتان هیلکەو ڕۆن نازانی بەس لە ماڵی خەلكی دۆڵمە دروست دەکەی"

مەبەست لەو وتەی ئاندی ئەوەیە کە باشوری کوردستران خۆی نەیتوانیەوە یەک ڕێزی دروست بکات دەچێت  لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان قسە دەکات.

هاوڵاتێکی تر بەناوی چرا چرا باس لە مێژووی ئاغاکانی دزەی دەکات دەلێت: لە هەموو مێژووی کوردستان و شۆرشەکان ئاغاکانی دزەی یەک برینداری بچوکیشان نەداوە، کاتی خۆی بەزۆر خۆیان گەیاندە لایی بارزانی نەمر، ئەگەر مام جەلال و بارزانی نەبا تا ئیستا هەر پێاوی حکومەت دەبوون"(حکومەتی بەعس)

قادر شێخە بەهەمان شێوە لەفیسبوکی خۆی دەنوسێت: بەخوا یەکرێزی ئێوە تێکداندا، پارەتان لە قوتی خەڵک بری هێزەی ڕۆژ واتا جاشی تورکیاتان دروستکرد لەدژی ڕۆژئاوای کوردستان.  

ر.ح