وێبەر: دەبێت گوشاری ئابوری بخرێتە سەر تورکیا

سەرۆکی پارتی گەلی ئەوروپا (EPP)ی پەرلەمانی ئەوروپا مانفێرد وێبەر ناڕەزایی توندی لەدژی هێرشە داگیرکارییەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربڕی، داواشی کرد گوشاری ئابوری بخێرێتە سەر ئەنقەرە.

سیاسەتمەدارانی ئەوروپی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە تێر نابینن، سەرۆکی پارتی گەلی ئەوروپا (EPP)ی پەرلەمانی ئەوروپا مانفێرد وێبەر-یش و داوادەکات هەنگاوی کردەیی و کاریگەرتر و دیارتر بنرێن و باجەکەی لە ڕژێمی ئەنقەرە وەربگیرێت.

ئەندامی یەکێتی سۆسیالیستی کریستیانەکان (CDU) وێبەر ڕایگەیاند، دەبێت ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورک دەستیپێکردووە کاردانەوەی هەبێت، داوای سەپاندنی گوشاری ئابووری لەسەر تورکیا کرد و وتی: "بەهۆی ئەو جموجۆڵە سەربازییەی تورکیا دەستپێکردووە نیگەرانییەکی جدیم هەیە." وێبەر ئاشکراشی کرد، دەبێت پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و بروکسل وەکو جاران نەبن.

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی دیکەی (یەکێتی ئەوروپا) داوایان کرد گوشاری کردەیی دژی تورکیا جێبەجێ بکرێن. سەرۆکی فراکسیۆنی چەپ مارتین شیردەوان و پەرلەمانتاری ئەندامی سەوزەکان حەنا نوعمان-یش هێرشی دەوڵەتی تورک بە واتای 'پێشێلکردنی یاسای نێوەنەتەوەیی'دەزانن. نوعمان وتیشی "دەبێت لەمڕۆ بەدواوە گەمارۆی چەک بخرێتە سەر تورکیا".

ف.ق