وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە کە قەرداش دەستگیرکرابێت

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە باسە لەوە دەکەن، جێگری ئەبو بەکر بەغدادی سەرکردەی ڕێکخستنی داعش دەستگیر کرابێت.

لە ماوەی ڕابردودا ڕاگەیاندنی ئەمنی عیڕاق هەواڵی دەستگیرکردنی دوو سەرکردەی داعشی ڕاگەیاند بە ناوی تەها بەکر ئەلغەسانی و عەبد ئەلناسر قەرداش. بەپێی دەنگۆکان قەرداش یەک لەو کەسانەیە کە هەڵبژێردراوە بۆ سەرکردایەتی گشتی ڕێکخستنی داعش لە پاش ئەبو بەکر بەغدادی کە لە ئۆپەراسیۆنێک لە شاری ئیدلبی سوریا کوژرا.

قەرداش وەک دەزگای هەواڵگیری عێڕاق ئاماژەی پێدەکات، سەرکردەیەکی داعشە و لە سەرەتای دەسپێکردنی زەرقاوی بونی هەبوە و لە چەندین شەڕدا فەرماندەی بەرەکان بووە، یەک لەو نمونانەش شەڕی باغۆزە لە باکوری سوریا.

لە پاش ڕاگەیاندنی دەستگیرکردنی قەرداش لە لایەن هیزی ئەمنی عێڕاقەوە، دەزگای هەواڵگیری عێڕاقی هیچ وردەکاریەکی بڵاونەکردەوە لەو بارەیەوە. لە پاش ئەو دەنگۆیانەش پنتاگۆن ڕەتی کردەوە کە هیچ راپۆرتێک یاخود هەواڵیک هەبێت دەربارەی دەستگیرکردنی ئەو سەرچەتەیە.

ز.ش