٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ڤیەننا پیرۆز کرا

٤١ مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا پیرۆز کرا.

ئاهەنگی پیرۆزبایی لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە ڤیەننا سازکرا و هۆڵی ئاهەنگەکە بە وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی خەمڵێنرا.

نەجمەدین گولەریوز هاوسەرۆکی کەجەدە – نەمسا دوای خولەکێک ڕێزگرتن قسەی کرد و ڕایگەیاند، پێویستە هەموومان تا کۆتاییهێنان بە هێرشە قڕکەر و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا خۆمان بە بەشێک لە تێکۆشان بزانین.

خەریب حسۆ ئەندامی تەڤدەم بەشداری لە ئاهەنگەکەدا کرد و ئاماژەی بە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دژی داگیرکەری کرد.

لە ئاهەنگەکەدا گروپی موزیکی خۆجێیی، گروپی ئارین، هۆزان شەمدین، هۆزان ئایدین و هۆزان خەلیل خەمگین گۆرانیان وت.

ف.ق