٤٧هەمین ساڵی دامەزراندنی MKP پیرۆزکرا

لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ساڵیادی ٤٧ساڵەی MKPپیرۆزکرا. لەمەرسیمەکەدا جەعفەرقارەمان شەڕڤانی قسەیکرد و وتی، " ئەوان بە بەهێزترکردنی تێکۆشانی خۆیان تۆڵەلە فاشیزم دەکەنەوە".

پارتی ماوئۆئیست کۆمۆنیست ( MKP) کە لە٢٤ی نیسانی ساڵی ١٩٧٢دا دامەزراوە، بەمەراسیمێکی سەربازی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا یادی ٤٧ ساڵەی پارتەکە پیرۆزکرا.

جەعفەرقارەمان شەڕڤانی پارتی مائۆئیست کۆمۆنیست لەمەراسیمەکەدا قسەیکرد، قارەمان دەستنیشانیکرد کە ئەوان تێکۆشانی ئازادی گەلان لەهەموو مەیدانەکاندا فراوانتردەکەن و تۆڵە لە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە ومەهەپە دەکەنەوە. قارەمان ئەوەی خستەڕوو،چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری بەپێشەنگایەتی گەلان ئەنجام دەدرێت وبووەتە دەنگی چەوساوەکان و دەبێت هەمووان خاوەنداریەتی لێبکەن.

'ئێمە تۆڵە لە فاشیزم دەکەینەوە'

جەعفەر قارەمان ساڵڕۆژیی دامەزراندنی پارتەکەیان-ی لە هەمووگەلان پیرۆزکرد و وتی، " بەناوی هەمووهاوڕێیانمەوە لەکاتی دامەزراندی پارتەکەمان تاکوو ئیستا بەلێن دەدەین، ئێمە تۆڵە لە فاشیزم بکەینەوە."

ک-ش