٨هەمین کۆنگرەى ئاسایى پەیەدە دەستی پێکرد

٨هەمین کۆنگرەى ئاسایى پارتی یەکێتیى دیموکراتیک (پەیەدە)، واتە ئەو حیزبەى کە بزوێنەری شۆڕشی رۆژئاواى کوردستانە بە سرودی ئەی رەقیب دەستیپێکرد.

کۆنگرەی پەیەدە لە ژێر دروشمی "بە یەکێتیى دیموکراتیک داگیرکەری تێکدەشکێنین، بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر پێشدەخەین و سوریای دیموکراتیک دادەمەزرێنین" بەرێوەدەچێت.

لە باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا هەزاران نوێنەر، ئەندام و هاووڵاتی بەشداری کۆنگرەکەى پەیەدە بوون. لە هەمان کاتدا نوێنەرانى ژمارەیەکى زۆر لە رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنی، حیزب و لایەنە سیاسییەکان، نوێنەرانی ئەنجوومەنى سوریای دیموکراتیک (مەسەدە)، تەڤدەم، نوێنەرانی گەلانى کورد، عەرەب، سریانی، ئاسووری، ئەرمەن، تورکمەن و چەچەن بەشداری کۆنگرەکە بوون.

پەیەدە کۆنگرەى پێشووی خۆی لە رۆژی ٢٧ و ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٧ بەڕێوەبردبوو.

کۆنگرەى پەیەدە بە پێشکەشکردنى وتەکانى شاهۆز حەسەن و عایشە حسۆ هاوسەرۆکانى ئەو حیزبە بەردەوامە.

ژ.ت