پارتی چەپی سوید هێرشەکانی سەر هەدەپەی شەرمەزار کرد

Jonas Sjostedt سەرۆکی پارتی چەپی سوید ناڕەزایی بەرانبەر دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی هەدەپە دەربڕی و داوای لە ڕای گشتی جیهان کرد کە فشارەکانی سەر هەدەپە شەرمەزار بکەن.

سەرۆکی پارتی چەپی سوید لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەستگیرکردنی سیاسەتمەدار، هاوسەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی هەدەپەی شەرمەزار کرد.

Jonas Sjostedt وەبیریهێنایەوە کە لەدژی هەدەپە کە پارتێکی چەپی کوردە، پلانێکی نوێی دەستگیرکردن لە ئارادایە و رایگەیاند کە هۆکاری ڕاستەقینەی دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە ئەوەیە کە هەدەپە لەدژی داعش هەڵوێستێکی بەرچاوی سیاسی پیشانداوە.

وتیشی، "ئەمەش بە تەنها نیشانەی زۆر شتە کە ئەردۆغان لە ڕووی سیاسیەوە لە کوێیە". هەروەها داوای لە ڕای گشتی جیهان کرد کە هێرشەکانی دژی هەدەپە و دەستگیرکردنی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی هەدەپە شەرمەزار بکەن.

ف.ق