پارێزه‌ران: ئێمه نابینه مه‌قاشێك به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه‌وه
دانیشتنی دادگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر شاری جزیری باكووری كوردستان ئیدانه كردبوو، به‌ڕێوه‌چوو.
دانیشتنی دادگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر شاری جزیری باكووری كوردستان ئیدانه كردبوو، به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی قڕكردن له شاری جزیری باكووری كوردستان كه له كاتی «قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ» كران، حقووقناسانی بزووتنه‌وه‌ی حوزه‌یرانی یه‌كگرتوو، ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی هاوچه‌رخ، كۆمه‌ڵه‌ی پارێزه‌رانی هاوچه‌رخ، حقووقناسانی له‌پێناو دیموكراتی، دائیره‌ی حقووقی ماڵه‌كانی گه‌ل، پارێزه‌رانی دیموكرات - ئازادیخواز و كۆمه‌ڵه‌ی حقووقناسانی ئازادیخواز له ناوچه‌ی به‌یئۆغلووی ئیسته‌نبووڵ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدابوو. به‌و هۆیه‌وه له دادگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك دۆسیه‌یه‌ك بۆ ١٨ پارێزه‌ر كرایه‌وه كه به‌شدارییان له‌و چالاكییه‌دا كردووه به بیانووی ئه‌وه‌ی «پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ڕێكخستن كردووه» و «به‌شدارییان له ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه‌ی ناقانوونی كردووه و سه‌ره‌ڕای هۆشداریش بڵاوه‌یان پێنه‌كردووه».
دووه‌مین دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه له ٣٦هه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئیسته‌نبووڵ به‌ڕێوه‌چوو. له دانیشتنه‌كه‌دا به‌شێك له‌و پارێزه‌رانه‌ی دادگه‌یی ده‌كرێن و شاندێكی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕه‌نسا ئاماده بوون.
«ئێمه نابینه مه‌قاش به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه‌وه»
پارێزه‌ر جان ئاتالای له میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا گوتی: «من پێم وانییه ئێمه تاوانمان كردبێت. مومكین نییه كه مرۆڤ ئه‌م سكاڵایه له ڕووی پیشه‌ییه‌وه قبووڵ بكات.»
هه‌روه‌ها پارێزه‌ر ئه‌رجان كانار گوتی: «ئێمه پارێزه‌رانی حقووقناسین. پارێزه‌ران ڕاستییه‌كان ده‌خه‌نه سه‌ر لایه‌كی ته‌رازوو، سه‌ری خۆشیان له‌سه‌ر لایه‌كه‌ی دیكه‌ی داده‌نێن. پارێزه‌رانی حقووقناس له به‌رانبه‌ر شه‌ڕ، دیكتاتۆری، كۆمه‌ڵكوژی، نه‌ژادپه‌رستی، شۆڤێنیزم و قڕكردن ده‌وه‌ستنه‌وه. ئێمه ئه‌و پارێزه‌رانه‌ین كه بۆ ئازادی ده‌نگی خۆیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی شۆڕش پارێزه‌ران هه‌ن. پارێزه‌ر نابنه مه‌قاشێك به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه‌وه.»
«له جزیر تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی كرا»
كانار گوتیشی، له جزیر تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی كراوه، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و دژ به ئاشتی له تاوانی جه‌نگ قورستره. ئه‌مه تاوانی تاوانه‌كانه. ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له دڕندایه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك كرد له جزیر.
دانیشتنه‌كه دواخرا
دادگه له به‌رانبه‌ر داوای ئازادكردنی پارێزه‌ران ڕایگه‌یاند، ئه‌م داواكارییه له دانیشتنی یه‌كه‌می دادگه هه‌ڵسه‌نگێنراوه و پێویست ناكات دووباره هه‌ڵسه‌نگێنرێته‌وه. دادگه بڕیاری دا دانیشتنه‌كه بۆ ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ دوابخرێت.
s.m