پارێزەران بۆ بینینى ئۆجالان سەردانى داواکارى گشتییان کرد

پارێزەران بۆ بینینی ئۆجالان سەردانی داواکارى گشتیى کۆمارییان کرد لە بورسا. ئەوە ٧٦٢هەمین سەردانى پارێزەرانە بۆ بینینی ئۆجالان.

جەنگیز چیچەک، ئیبراهیم بیلمەز، فوئاد جۆشجاک پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ بینینى ئۆجالان سەردانى داواکارى گشتیى دەوڵەتى تورکیایان لە بورسا کرد.

لە ساڵی ٢٠١١ەوە تاوەکو ئێستا هەموو داواکانى پارێزەران بۆ بینینی ئۆجالان لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە رەتکراوەتەوە و رێگا نەدراوە پارێزەران چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.

هەروەها بە بەردەوامی بۆ رێگریکردنەکەیان پاساوەکانی "کەشوهەوا خراپە"، "کەشتییەکە خراپە"، "کەشتییەکە لە چاککردنەوەدایە"، "باری نائاسایى هەیە" و "رێگرییەکان بەپێی یاسای ژمارە ٥٢٥٧ ئاساییە"، هێناوەتەوە.

ر.م