پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان سەردانى داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی ئۆجالان بۆ ئەوەى چاوپێکەوتنى لەگەڵ ئەنجام بدەن سەردانى داواکاری گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

جەنگیز یورەکلی، نەورۆز ئویسال، فایەق ئۆزگیور ئەرۆل و مەزڵوم دینچ پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن جارێکیتر سەردانى داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

دواینجار پارێزەران لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانیبویان چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا هەموو داواى پارێزەران بۆ ئەنجامدانى دیدار لەگەڵ ئۆجالان، لەلایەن بەرپرسانى دەوڵەتی تورکەوە وەڵامیان نەدراوەتەوە.

ژ.ت