پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئوجالان سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پاریزەران بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئوجالان سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.

هەر یەک لە جەنگیز یورەکلی، نەروز ئویسەل، فایق ئوزگور ئەرۆل و مازلوم دینچ پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی بورسا کرد.

 شایەنی باسە دوایین جار کە پاریزەران توانیبوویان سەردانی ئیمرالی بکەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئوجالاندا ئەنجام بدەن، ٧ی ئابی ساڵی رابردوو بوو. لەو بەروارەوە تا ئێستا، وڵامی داواکارییەکەیان نادرێتەوە بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن و سەردانکردنی ئیمرالی.

ز.ش