پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان داواکارییان پێشکەشکرد

پارێزەرانی عەبدولا ئوجالان ڕێبەری گەلی کورد، بە مەبەستی سەردانی ئیمرالی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی شاری بورسایان کرد.

ئەمڕۆ هەر یەک لە نەورۆز ئویسال، فایق ئوزگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و مەزلوم دینج پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بە مەبەستی سەردانی ئیمرالی و ئەنجادانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، سەردانی داواکاری گشتی بوریاسان کرد.

پارێزەران لە ٧ی مانگی٨ی ساڵی ڕابردووەوە بە مەبەستی چاوپیکەوتن لەگەل عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری پێشکەش دەکەن، بەڵام تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکەیان نەدراوەتەوە.

ف.ق