پارێزەر تیمتیک چەندین کاتژمێرە لە ناو ئامبولانسدا راگیراوە

پارێزەر ئەبرو تیمتیک کە ماوەی ١٧٠ رۆژە لە چالاکی رۆژووی مردندایە، دوای ئەوەی بە زۆر رەوانەی نەخۆشخانە کرا، چەندین کاتژمێرە لە بەر دەرگای نەخۆشخانە لە ناو ئامبولانسدا راگیراوە.

پارێزەر ئەبرو تیمتیک ١٧٠ رۆژە لە چالاکی مانگرتندایە لە خواردن (چالاکی رۆژووی مردن)، دادوەری پزیشکیش لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، دەبێت لە بەندیخانە ببرێتە دەرەوە، بەڵام لەگەڵ پشتگوێخستنی ئەو راپۆرتە، بە زۆر رەوانەی نەخۆشخانەی سادی کۆناکی باکرکوی کرا. دواتر ئاشکرا بوو کە تیمتیک چەندین کاتژمێرە لە بەردەم نەخۆشخانە لە ناو ئامبولانسدا راگیراوە.

ئایشەگول چاگاتای پارێزەرەکەی تیمتیک رایگەیاند، هێزێکی جەندرمە و پۆلیسی تایبەتی لقی سیاسی تیمتیکیان بە زۆر رەوانەی نەخۆشخانە کردووە و ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ ئەوەی داوایان کردووە لە بارەی تەندروستی بریگرتەکەیانەوە زانیاری وەربگرن، بەڵام رێگەیان پێنەدراوە.

ز.ش