پرۆفیسۆر فینجانجی: بەرخۆدان مافە

پرۆفیسۆر دکتور شەبنەم فینجانجی سەرۆکی وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا ڕایگەیاند، بەرخۆدان مافە و پێویستە بەرخۆدان و پشتگیریەکان گەورە بکەین. پێویستە سیاسەتی ترساندن لەناوببەین و بە بوێری بەرامبەر ئەو کەسانە بووەستینەوە کە دەیانەوێت ترس بڵاوبکەنەوە.

پرۆفیسۆر دکتور شەبنەم فینجانجی سەرۆکی وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ بۆ ئاژانسەکەمان قسەیکرد.

فینجانجی وتی، "ئەمساڵ ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ لە بارودۆخێکدا پێشوازی لێدەکرێت کە گوێ بە مافەکانی مرۆڤ نادرێت.

هەروەها ڕاشیگەیاند، لە خاڵەکانی سەرەتای جارنامەی مافەکانی مرۆڤ، باس لە قەدەغەکردنی مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و دیموکراتیک هەیە، بەڵام هەر کەسێک بیەوێت قسە بکات، دەستگیر و ئەشکەنجە دەدرێت.

پرۆفیسۆر دکتور شەبنەم فینجانجی سەرۆکی وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا باسی ئەوەشی کرد، ئەگەر لە تورکیا ئەم دۆخە بەردەوان بێت، کەسێک کە دەستگیرنەکرابێت نامینێت و وتی، "ئێمە لەناو گۆڕانکاریەکی نەرێنی داین. هەموو ساڵیل نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس دەستگیردەکرێت. بۆیە لە زیندانەکاندا مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت."

فینجانجی وتیشی، "توندوتیژی دژی ژنانیش زیادیکردووە. بەڵام لە پڕۆسەی دیالۆگدا کە چەکەکەکان بێدەنگ کرابوون و ئاشتی هەبوو، توندوتیژی پیاو بەرامبەر ژن ٢٠٠% کەمیکرد، بەڵام لە ئێستادا بۆ ٣٠٠% زیادیکردووە. واتە لەناو دۆخی توندوتیژی و نادادپەروەریدا، توندوتیژی دژی ژنانیش زیادیکردووە.

فینجانجی باسی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپەشی کرد و وتی، لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا ناتوانرێت باسی دیموکراسی بکرێت.

هەروەها ڕاشیگەیاند، لە ناو سیستمی ئاکەپەدا جێگەی ئەو کەسانە نابێتەوە کە بۆ ژیان تێدەکۆشن و بەم شێوەیە داگیرکەری زیاتر دەبێت.

پرۆفیسۆر دکتور شەبنەم فینجانجی سەرۆکی وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، کاتێک ژێردەستەکان یەکیان گرت، دەتوانن دۆخە نەرێنیەکە ڕابگرن و وتی، "ئێمە داوا دەکەین ژێردەستەکان یەکبگرن. بێ پشتگیری و تێکۆشانی ژێردەستەکان هیچ شتێک ڕوونادات.لە جارنامەی مافەکانی مرۆڤدا دەوترێت، ئەگەر دەوڵەتان مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن، بەرخۆدان بەرامبەریان مافێکی رەوایە.بەو هۆیەوە پێویستە بەرخۆدان و پشتگیری زیاد بکرێت.هێزە دیموکراتەکان ناچارن بەیەکەوە تێکۆشان فراوان بکەن. چی دەڵێن کێشە نییە، ئێمە بەهیزین، زۆرین. لە ئێستادا سیاسەتی چەوساندنەوە بەڕێوەدەبرێت، پێویستە سیاسەتی ترساندن لەناوببرێت. پێویستە بە بەوێری بەرامبەر ئەوانەی ترس بڵاودەکەنەوە، بوەستینەوە.

ف.ق