پڕۆفیسۆرفینجانجی دەربارەی تەرمەکانی پزیشکی دادوەری قسەیکرد

پرۆفیسۆر فینجانجی پسپۆڕی پزیشکی دادوەری لەبارەی تەرمەکانی پزیشکی دادوەریەوە ڕایگەیاند، تەرمەکان ناسراونەتەوە، پەنجەمۆر وەرگیراوە، هیچ گۆمانێک نییە، بەڵام هێشتا داوای (دی ئێن ئەی) دەکەن. ئەمەش بە واتای سزادانی خانەوادەکان دێت.

پزیشکی دادوەری بە بیانووی ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان، تەرمی ئەندامانی پەکەکە ڕادەستی بنەماڵەکانیان ناکاتەوە.

شەبنەم کۆرور فینجانجی پسپۆڕی پزیشکی دادوەری سەرۆکی وەقفی مافی مرۆڤ لەبارەی ئەو پرسەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و ئاماژەی بە گرنگی ڵێکۆلینەوەی (دی ئێن ئەی) کرد و رایگەیاند، (دی ئێن ئەی) گرنگە، لەبەرئەوەی هەندێک جار تەرمەکانیان بە هەڵەکە ڕادەستی خانەوادەکان کراوە.

فینجانجی دەڵێت، بەهۆی ئەوەی لێکۆڵینی (دی ئێن ئەی) بەتەنها لە ئیستانبول دەکرێت، لە تورکیا بووەتە کێشەیەکی گەورە.

ڕاشیگەیاند، لە خرابترین دۆخدا تەرمەکان لەماوەی هەفتەیەکدا ڕادەستی بنەماڵەکانیان دەکرانەوە، بەڵام لەئێستادا وانیە و بۆ نمونە تەرمی موجاهید یڵماز نزیکەی ٤٦ ڕۆژە ڕاگیراوە و ڕادەستناکرێتەوە.

فینجانجی وتی،"پڕۆتۆکۆڵی مینەسۆتا ئاشکرایە و پێویستە خانەوادەکان لەو پڕۆسەیەکدا زیانیان بەرنەکەوێت. ئەو تەرمانەی کە بە ڕێگەی تر ئاشکراکراون و گۆمانیان لەسەرنییە، پێویستە ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکرێتەوە. تەرمەکان ناسراونەتەوە، پەنجەمۆر وەرگیراوە، هیچ گۆمانێک نییە، بەڵام هێشتا داوای (دی ئێن ئەی) دەکەن. ئەمەش بە واتای سزادانی خانەوادەکان دێت. لەبەرئەوەی خانەوادەکان دەکەونە دۆخێکی خرابەوە و ئەشکەنجە دەدرێن.

فینجانجی ئاماژەی بەوەدا، لەو نێوەندەدا خانەوادەکان قوربانین و دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن. پێویستە کار بە پڕۆتۆکۆڵی مینەسۆتا بکرێت. ئەو کاتە دەردەکەوێت، ئایا لە پرۆسەی ئاشکراکردنی ناسنامەی تەرمەکاندا (دی ئێن ئەی) پێویستە یان نا. دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.

ک-ش