له شاری ئیسته‌نبووڵی توركیا ڕێكخستنه‌كانی گه‌نجان هه‌وڵیان دا كۆمه‌ڵكوژیی ١٦ی ئاداری ١٩٧٨ی به‌یازید و كۆمه‌ڵكوژیی ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ی هه‌ڵه‌بجه شه‌رمه‌زار بكه‌ن. به‌ڵام پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران.
خوێندكاران له به‌رده‌م كۆلێژیی ده‌رمانسازی كۆبوونه‌وه و بێ ناوبڕ درووشمه‌كانی «بایه‌زید بۆ فاشیزم ده‌بێته گۆڕستان»، «بایه‌زید له‌بیر مه‌كه! مه‌هێڵه له‌بیر بكرێت!» و «هه‌ڵه‌بجه له‌بیر مه‌كه! مه‌هێڵه له‌بیر بكرێت!»یان ده‌گوته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی درا، خوێندكاران ویستیان به‌ره‌و میترۆی ڤه‌زنه‌جیله‌ر ڕێ بكه‌ن. پۆلیسی توركیا ڕێگری له ڕێپێوانه‌كه كرد و به بۆمبی گازی و فیشه‌كی پلاستیكی هێرشی كرده سه‌ر گه‌نجان؛ ٣٣ كه‌سی به لێدان ده‌ستگیر كرد كه له‌نێویاندا په‌یامنێری ئۆزگور گه‌له‌جه‌ك تایلان ئۆزتاش و په‌یامنێری گازه‌ته یۆلجولوك بووسه سۆگوتلوو هه‌بوون.
s.m