پۆلیسی ئەنبار هێرشێکی داعشی تێکشکاند

 پۆلیسی ئەنباڕ لە شارۆچکەی عەنە، کە دەکەوێتە خۆرئاوای ئەنبار هێرشێکی داعشیان تێکشکاند و دوو کارمەندی پۆلیسیش لە هێرشەکەدا بریندار بوون.

لە بەردەوامیی هێرشەکانی داعش بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێڕاق، ئەمڕۆ فەوجی ٢٣ی پۆلیسی فریاکەوتنی ئەنباڕ هێرشێکی داعشیان لە شارۆچکەی عەنە تێکشکاند.

ڕاگەیاندنە عێڕاقیەکان باس لەوە دەکەن لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئەمڕۆ، کە لە بیابانی ڕۆژئاوای ئەنبارەوە هاتبون هیچ زەرەر و زیانێک تۆمار نەکراوە و تەنها دوو کارمەندی پۆلیس بە سوکی بریندار بوون.

ژ.ت