پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ئاژانسی هەواڵی ئەتکین و ٧ کەسی دەستگیرکرد

پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر نووسینگەی ئاژانسى هەواڵی ئەتکین (ETHA) لە شاری ئیستەنبول و و بۆ ماوەى ٣ کاتژمێر دەستیان بە پشکنینی بیناى ئاژانسەکە کرد و لە کاتى پشکنینى ئاژانسەکەدا ٧ کەسیان دەستگیرکر، کە ٣ کەسیان سەرنووسەرانى ئاژانسەکەن.

هاوکات لەگەڵ پشکنینی پۆلیسەکان لە بینای ئاژانسەکەدا، ماڵپەڕی ئاژانسەکەش لە کار خرا.

ئاژانسى هەواڵی ئەتکین لە تویتەرەکەیدا بڵاویکردەوە، سەرنووسەران ئیسمیناز تەمەل، دەنیز باقر و سەردال ئیشک و کارمەندێکی ئاژانسەکەیان بە ناوی محەمەد ئاجەتین دەستگیرکراون.

ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، هەروەها پەیامنێرانیان هاڤا چوشتان، ئۆزانجان ساری و کارمەندێکی تری بەشی پەخشیان بە ناوی گوڵچین ئایکول دەستگیرکراون.

ر.م