پۆلیس هێرشی کردە سەرچالاکی خانەوادەی گیراوان لە بەندیخانەی گەبزە

پۆلیسی تورک لە گەبزە جارێکی ترهێرشی کردە سەرچالاکی خانەوادەی گیراوانی مانگرتووە.

بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان بە پێشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە دەست بەمانگرتن لەخواردن کرا. لە لە ڕۆژی ١ی ئادار ٧هەزار گیراوای سیاسی دەستیان بەچالاکی مانگرتن لەخواردن کرد و ٣٠ گیراوای سیاسی دیکە دەستیان بەچالاکی ' ڕۆژوویی مردن' کردووە.

خانەوادەی گیراوانی مانگرتوو بۆ جاری ٤٠هەمین ویستیان خۆیان بگەێننە بەردەم بەندیخانەی گەبزە و چالاکیی ئەنجام بدەن. عایشە سوروجو و عومەر فارۆق پارلمانتارانی هەدەپە بەشدارییان لەچالاکیی دایکاندا کرد.

پۆلیسی تورک بە زۆر و فشار ویستی کۆتایی بەچالاکی دایکان بهێنێت. دایکان و خانەوادەی گیراوان ئەوەیان خستەڕوو کە ئەوان دەبنە دەنگی بەرخۆدانی منداڵەکانیان لە ناوبەندیخانەدا.

ک-ش