'پێویستە یەکێتی نەتەوەیی دروست ببێت'

موراد ساریساچ پەرلەمانتاری هەدەپەی وان و فەرهاد ئەنجو پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی پلانی ١٠٠ ساڵەی پێشوو کە کوردستانی کردووەتە چوار پارچە سەرنەکەوێت، پێویستە یەکێتی نەتەوەیی دروست ببێت.

لە هەموو جیهان ناڕەزایی پیشانی هێرشی داگیرکەری سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا درا. ناڕەزایی بە تەنها لە سەر ئاستی گەلان نەبوو. ئەم جارە پرسی یەکێتی نەتەوەیی زیاتر بەرەوپێشەوەچوو.

لە بەرئەوەی یەکێتی نەتەوەیی نییە، داگیرکەری و قەیوم هەیە

موراد ساریساچ پەرلەمانتاری هەدەپەی وان لەبارەی پرسی یەکێتی نەتەوەیی وتی، "بەهۆی ئەوەی پێشەنگ و ڕێکخستنەکانمان لە چوار پارچەی کوردستان ناتوانن لە سەر بناغەی یەکێتی نەتەوەیی بجوڵێنەوە، کەموکورتیمان هەیە. پێویستە تێکۆشانمان بەهێز بکەین. لەم دواییانەدا لەگەڵ هێرشی داگیرکەری پەیامی گرنگ لە کوردستان ڕاگەیەندران. ئەگەر بە ئەندازەی نیوەی پەیامەکان تێکۆشان بکرێت، نە داگیرکەری دروست دەبوو و نە قەیوم لە جێگەی شارەوانیەکان دادەنران. قەیوم، شەڕ، داگیرکەری لە سەر عەفرین و کەرکوک و داگیرکەری لەسەر ڕۆژئاوا بە هۆی یەکێتی نەتەوەیی یە. بە هۆی هەڵوێستی جیاوازی لایەنە کوردیەکانە کە بەم ئەندازەیە حسابی جیاواز لەسەر کورد دەکرێت. ئەمەش بە واتای ئەوەیە تا ئێستا یەکێتی نەتەوەیی دروست نەبووە.

هەموو هێرشەکان یەکن

ساریساچ ئاماژەی بەوەکرد، شارەوانیەکان دەسەڵاتی ناوەندپارێزی ڕەتدەکاتەوە و بەو هۆیەوە قەیوم لە جێگەی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان دانرا و وتی، "کاتێک قەیوم لە جێگەی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان دانرا و شارەوانیە کوردیەکان داخران، لەهەمانکاتدا دەست بە هێرشی داگیرکەر بۆسەر ڕۆژئاوا کرا. لە داهاتوودا بەرامبەر باشووریش دەست بە هێرش دەکرێت. بەڵام بڕوام وایە، باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا یەکێتی نەتەوەی بەهێز بکەن، کۆمەڵکوژی سەر گەلی کورد کۆتایی پێدێت.

'لەم سەدەیەدا گەلی کورد سەردەکەوێت'

فەرهاد ئەنجو پارلەمەنتەری پێشووی هەدەپەش ڕایگەیاند، گرنگترین شت یەکێتی نەتەوەیی یە و وتی، "بانگەوازیەکانیش بۆ یەکێتی نەتەوەیی گرنگن. گەلی کورد بەرخۆدان دەکات و باجی گەورەش دەدات. پێویستە باجی گەلی کورد ببێتە ستاتۆ. لە ڕۆژئاوا هزرێکی نوێ دروست بوو. ئەو هزرە نە تەنها لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵکو لە هەموو جیهان دەتوانێت ببێتە چارەسەری. بەو هۆیەشەوە هێرشی گەورە بەرامبەر پارادیگمای ڕۆژئاوا ئەنجامدەدرێن.

ئەم هێرشە لەدژی ئیرادەی کوردانە. کاتێک لە باشووری کوردستان ڕیفڕاندۆم ئەنجامدرا، لە تورکیا تا ئێران هێرشی گەورە ئەنجامدران. ڕیفراندۆمەکەیان نەناسی. ئەگەر دەستکەوتەکان لەدەست بچێت، پلانی سەد ساڵی ڕابردوو کە کوردستانی پارچە کرد، سەردەکەوێت. بەو هۆیەوە نابێت سەدەیەکی تر لەدەستمان بچێت. لەم سەدەیەدا گەلی کورد مافەکانی بەدەستدەهێنێت."

ف.ق