پەرلەمانتارانى هەدەپە چوون بۆ شوێنى رووداوى شەمەندەفەرەکەى تەکیرداغ

دەستەیەک لە پەرلەمانتارانى هەدەپە چوون بۆ ناوچەى چۆرلوی پارێزگاى تەکیرداغ و شوێنى رووداوى ئەو شەمەندەفەرە، کە ٢٤ کەس تیایدا مردن.

پەرلەمانتارانى هەدەپە، باری ئاتای، ئەرکان باش، حەسەن ئۆزگیونەش و هودا کایا لەگەڵ ئەندامانى ئەنجوومەنى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) چوون بۆ شوێنى رووداوى ئەو شەمەندەفەرەى کە لە چۆرلوی پارێزگاى تەکیرداغ لە هێڵ دەرچوو و بەو هۆیەوە ٢٤ کەس مردن و ٣١٨ کەسى تریش برینداربوون.

شاندەکەى هەدەپە لە ٢٤ کەس پێکدێت. هاوکات حکومەتى تورکیا هەوڵی رێگریکردن لە رووماڵکردنى ئەو رووداوە دەدات و بڵاوکردنەوەى هەمووجۆرە هەواڵ و زانیارییەکى لەسەر ئەو رووداوە قەدەغەکرد.

ر.م