ئەندام پەرلەمانێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق تاوانەکانی تورکیا دادەپۆشێت

ژنە پەرلەمانتارێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاستەنگی دروست دەکات بۆ ئەوەی قوربانیانی بۆردومانەکان تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لە پەرلەمانی عێراق وەک شەهید بناسرێن.

لە دانیشنی ژمارە ١٣ پەرلەمانی عێراق کە ١١ی ئەم مانگەدا بەڕێوە چوو تایبەت کرابوو بە پرۆژە یاسای قەربووکردنەوەی قوربانیان و زیان لێکەوتوانی ئۆپراسیۆنی جەنگ و هەڵەی سەربازی و ئۆپراسیۆنەکانی تیرۆر.

 یسرا ڕەجەب ئەندام پەرلەمانی تەڤگەری ئازادای لەسەر لیستی نەوەی نوێ کە لە هەمان کاتدا ئەندامی لێژنەی مافی مرۆڤە لە پەرلەمانی عێراق، لە دانیشتنەکەدا داوای لەسەرۆکی پەلەرمان کرد ئەو هاوڵاتیانەی بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای دیگیرکەرەوە، گیانیان لەدەست داوە، وەک شەهید هەژمار بکرین و کەس و کاریان قەربوو بکرێنەوە.

یسرا ڕەجب لە پەرمان بەم شێوەیە داواکاری خۆێ پێشکەش کرد:" ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی و جوتیاری بی گوناحی ناوچە سنوورییەکان کە بە هۆی بۆردومانی هەڕەمەکی تورکیاوە بوونەتە قوربانی و شەهید بوون یان زیانیان بەر کەوتووە، تا ئیستا نە لە لایەن حکومەتی هەرێم و نە حکومەتی ناوەندییەوە، وەک شەهید هەژمار نەکراون."

لەسەر ئەم داواکارییەی یسرا رەجب هیچ ئەندام پەرلەمانێک لە نەتەوە جیاوازەکانی تر، ناڕەزایەتییان دەرنەبری، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج بوو، ئەندام پەرلەمانێکی کوردی سەر بە لیستی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە ناوی هدار زبیر بارزانی نارەزایەتی پێشانداو ئەو ژن و منداڵانەی کە بەهۆی بۆردومانی بێرەحمانەی دەوڵەتی تورکەوە، بوونەتە قوربانی بە شەهیدیان نازانێ و لەسەر ناوی بڕگەی یاسایی، ڕێگیری دەکات کە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە قەربوو بکرێنەوە.

هدار زبیر بارزانی ئەندام پەرلەمانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، بەم شیوەیە ناڕەزایەتی و ئاستەنگی خۆی بۆ پێشنیاری قەربووکردنەوەی قوربانیانی بۆردومانەکانی تورکیا لە باشووری کوردستان پیشاندا:" بابەتی قەربووکردنەوەی ئەو کەسانەی بە هۆی بوردۆمانەکانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بوونەتە قوربانی، پێویستی بە یاسای نێوە دەوڵەتی هەیە، ئێمە ناتوانین بریاری لەسەر بدەین و قەرەبویان بکەینەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە هەر لەو دانیشتنەی پەرلەمانی عێراقدا، دکتۆر بەهار مەحمود ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕایگیاندووە هێچ رێگرییەکی یاسایی نیە بۆ ئەوەی ئەو قوربانیانە وەک شەهید بناسرین و کەس کاریان قەربوو بکرێتەوە.