پەکەکە: هەموو ماڵ، هەموو کۆڵانێک دەبێتە بەرەی شەڕ

کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە ڕایگەیان، لەدژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکیا هەموو ماڵ و کۆڵانێک دەبێتە بڕیارگەیەک و بەرەیەکی شەڕ. پەکەکە بانگەوازی لە هێزەکانی هەپەگە و یەژەستار کرد لە هەموو شوێنێکی باکووری کوردستان چالاکیەکانی گەش بکەن.

کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، مێژوو جارێکیتر ئەرکی پێسپاردوون، نوێنەرایەتی شەرەف، مرۆڤایەتی و ئازادی بکەن.

پەکەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، "لەو بڕوایەداین کورد و عەرەب و هەموو گەلان باکووری و ڕۆژهەلاتی سوریا، بە هەموو هێزیانەوە، لە چوارجێوەی بانگی سەفەربەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیک ئەرکی پاراستنی مرۆڤایەتی ئازاد لە ئەستوو دەگرن، ژن و پیاو چەک هەڵدەگرن و دەبن بە شەرڤان، هەموو مالێک دەبێتە بڕیارگە و هەموو کۆلانێک دەبێتە بەرەی شەڕ و بەو شێوەیە لەدژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەی دڕندە بەرخۆدانێکی سەرکەوتوو پیشان بدرێت، عەقلیەت و سیاسەتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە خاکی ڕۆژئاوا لەگڵدەنرێت.

سوپای تورکیای باڕباڕ

ڕاگەیەندراوەکەی پەکەکە بەم شێوەیەیە

'دەوڵەتی کۆماری تورکی فاشیست – داگیرکەر لە ٢١مین سالیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠ لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان لە سەرانسەری سنور بە تانک و تۆپ و فڕۆکە دەستی بە هێرشەکانی کرد. خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە لایەن سوپای تورکی فاشیست – مەتینگەر داگیردەکرێت. ئەو شتەی چەتەکانی داعش نەیانتوانی بیکەن کە لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٤ هێرشیان کردە سەر کۆبانێ، ئێستا دیکتاتۆریی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە دوژمنی گەلی کورد و دوژمنی مرۆڤایەتیە دەیەوێت بیکات.

دەیانەوێت چەتەکانی داعش زیندوو بکەنەوە و هەڕەشە لە جیهان بکەن

ئاشکرایە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ هەڵوەشاندنی شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوا و داگیرکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لەناوبردنی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیک و وەک عەفرین قڕکردنی کوردانی ڕۆژئاوایە. دەیانەوێت گەلانی سەر ئەم خاکە بکەن بە کۆیلە و بەو پێیە سوریا پارچە بکەن. لەبەرئەوە هێرشەکە بەرامبەر هەبوون و ئازادی گەلی کوردە ، لەدژی یەکێتی دیمورکاتیکی سوریایە، لە دژی برایەتی گەلانە. لەدژی دیمورکاسی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و لەدژی هەموو مرۆڤایەتیە. دەیانەوێت چەتەکانی داعش زیندووبکەنەوە کە لە لایەن هێزەکانی یەپەگە، یەپەژە و قەسەدەوە تێکشکێنرابوون و بەو شێوەیە هەڕەشە لە جیهان بکەن.

بەرپرسیاری داگیرکەری

هێرشی داگیرکەری سوپای تورکی داگیرکەری و قڕکەر، لە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەربازانی کشاندەوە لە ٧ی مانگ دەستیپێرکد، لە لایەکی تر دوای کۆبوونەوەی سەرۆککۆماری رووسیا و ئێران لە ئەنقەرە لەگەڵ دیکتاتۆری داگیرکەر ئەردۆغان هێرشەکان دەستیپێکرد. سوپای تورکی قڕکەر و داگیرکەر بە چەکی ناتۆ بە چەکی ئەمریکا و ئەڵمانیا ڕووسیا و چین هێرشی کورد، عەرەب، ئاشووری، سوریانی، ئەرمەن، تورکمان و چەرکەزی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرش دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. بەو هۆیەوە لە داگیرکەری باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا و کۆمەڵکوژی لە سەر ئەم خاکە ئەریکا، ڕووسیا، نەتەوەیەکگرتووەکان و هەموو ئەو دەولەتانەی پشتگیری تورک دەکەن، بەرپرسیارن. دەولەتی مەتینگەر و قڕکەری تورک بە پشتگیری ئەو ولاتانە لە دەستپێکی سەدەی ٢١ەوە بە شێوەیەکی ئاشکرا کورد قڕدەکات. واتە تاوانی مرۆڤایەتی دەکات و ئەو وڵاتانەش دەکاتە شەریکی تاوانەکانی.

لە بڕیاری سەرکەوتندا لاوازیەکی بچووکیش نییە

ئاشکرایە لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، گەلانی باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا و هێزەکانی پاراستنیان یەپەگە، یەپەژە و قەسەدە بە شێوەیەکی قارەمانانە بەرخۆدان دەکەن. ئەو گەل و هێزە شۆڕشگێرە کە توانیان بەڵای سەری مرۆڤایەتی (چەتەکانی داعش) تێکبشکێنن، لە ئێستاشدا لە ئاستێکی بەرز و بە بڕیارن بۆ ئەوەی مامۆستای داعش کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەیە تێکبشکێنن. لە سەرەتاوە و تا ئێستا لەگەڵ ئەوەی شەهید و برینداریکی زۆریان دا بەڵام بڕیاری سەرکەوتندا هیچ لاوازیەکی بچووکیشیان پێوە دیار نییە. بەرخۆدانی ڕؤژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئێستاوە شایەنی ئەوەیە ببێتە بەرخۆدانی شەرەفی مڕۆڤایەتی  و دیموکرات و ئازاد. سڵاو بۆ ئەو بەرخۆدانە دەنێرین، بەڕێزەوە یادی شەهیدان دەکەینەوە، بۆ هەموو هێزە بەرخۆدێرەکان داوای سەرکەوتن دەکەین. سەرکەوتن هی ئەوانە.

هێزی هەرە زۆردار و بەڕبەڕی مێژوویی

لە بەرئەوەی گەل مافدارن، بەرخۆدانییەکی ڕەوا دەکەن. تەمسیلی ماف و یەکسانی دەکەن. دەیانهەوێت لەسەرخاکی خۆیان بە ئازادی بژین. چاویان بڕیوەتە خاک وژیانی کەسانێک کە زیانیان بۆکەس نییە. لەدژی فاشیزمی ئەردۆغان- باخچەلی خاوەن هەڵوێستێکی ڕاست ومێژوویین. دەیانهەوێت کە گەل شوێنی مانەوەی هەزاران ساڵەی خۆیان چۆڵبکەن و ڕادەستی چەتەکانی داعش و بەرەی نووسرەیان بکەن. مانەوەی خۆیان لەسەرلەناوبردن مسۆگەر دەکەن. هەر بۆیە هێزێکی زاڵم و بەڕبەڕن. دەیانهەوێت تەمەنی خۆیان وەک زەحاکی زاڵم بە خواردنی خوێنی گەل تێپەڕبکەن.

بیرۆکەی تورکیای فاشیست لە ڕۆژئاوا دەخرێتە ژێرخاک

هەر بۆیە لە نێوان هێزی هەرە زاڵم و دڕندەی مێژوو و هێزی مافدار و مێژوویی شەڕێکی مان ونەمان لە ئارادایە. لەسەرەتادا کوردان لە ڕۆژئاوا و گەلان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەلی ئێمە لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەبێت بزانن جارێکی تر ئەرکێکی مێژوویی خراوەتە ئەستۆی ئێمە. هەرچەند سەخت و بەهاکەشی قورس بێت، ئەرکی سەرشانی ئێمەیە کە ئەم کارە بگەێنینە ئەنجام.

لەسەرئەو بنگەیە لەو باوەڕەین کە گەلانی کورد، عەرەب و گەلانی باکووری سووریا بەدەم بانگەوازی سەفەربەرییەکەی خۆسەری دیموکراتیکەوە دەچن و جارێکی تر پاراستنی گەل وخاکی خۆیان بکەن.

هێزەکانی هەپەگە و یەژاستاردەبێت هەموو شوێنێک بکەنە مەیدانی شەڕ

ئێمە بانگ لە هەموو فەرماندە وگەریلای قارەمانی هەپەگە و یەزاستار دەکەین کە هێزی خۆیان لەهەموو شوێنێکدا بڵاوە پێ بکەن و هەموو شوێنێک بکەنە مەیدانی شەڕ لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا و چالاکییەکان فراوانتر بکەن.

ژنان کەنجانی هەر چوارپارچەی کوردستان و گەلی وڵاتپارێز لەدەرەوەی وڵات بە پیری بانگەوازی سەفەربەری خۆسەری دیموکراتیکەوە بێن و بەشداری بەرخۆدانی رۆژئاوا ببن. لە هەرشوێنێک کە ژیان دەکەن، لەدژی داگیرکەری تورکیا چالاکی ئەنجام بدەن، گەنجانی قارەمانی کوردستان بە پەلە بەشداری سەفەربەری ببن و لەناو یەکینەکانی بەرخۆداندا جێ بگرن.

داوا لە هەموو پارت و لایەنی هەرچوار بەشی کوردستان دەکەین کە لەم بوارەدا لەچوارچیوەی یەکیتی نەتەوەییدا تیکۆشان بکەن.