پەکەکە: ١٥ی تەباخ بە جۆشێکی مەزن و جەماوەری پیرۆز دەکەین

پەکەکە بانگی کرد، ساڵرۆژی بەرخۆدانی ١٥ی تەباخ (ئاب) و جەژنی ژیانەوە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە جۆشێکی مەزن و جەماوەری پیرۆز بکرێت.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بە بۆنەی ساڵڕۆژی ١٥ی تەباخ (ئاب) راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە::

٣٥ ساڵ بەرخۆدان لەسەر هێڵی قارەمانیی فیداییانە

" ئێمە لە ٣٥هەمین ساڵڕۆژی هەڵمەتی گەریلایی شۆڕشگێڕیی ١٥ تەباخی ١٩٨٤ / ٢٤ی گەلاوێژداین، کە بۆ کورد وەکوو ژیانەوەیە و دەست بە ٣٦هەمین ساڵی ئازادیی کورد دەکەین. شەڕی گەریلا بۆ ئازادیی کوردستان لە سەر هێڵی ئازادیی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بە فەرماندەیی هاوڕێ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) و بە چالاکی لە دهێ و شەمزینان دەستیپێکرد و ٣٥ ساڵە بەبێ پسانەوە بەردەوامە. بەرخۆدانی مێژوویی ٣٥ ساڵ لە سەر هێڵی قارەمانیی فیداییانەدا بەڕێوە برا، هەبوونی کوردی ئازادی مسۆگەر کرد، گەلی کورد بوو بە ئەندامێکی بنەماڵەی مرۆڤایەتیی ئازاد و بوو بە سەرچاوەی جۆش و مۆڕاڵ و ورە.

لە سەر ئەو بنەمایە بەرخۆدانی ١٥ تەباخ، جەژنی ژیانەوە و جەژنی گەریلا بە جۆشی ژیانی ئازاد لە رێبەر ئاپۆ و لە هەموو هاوڕێیان، هێزی گەریلا، تەڤگەری ژنان و گەنجانمان، هەموو گەلەکەمان و هێزی شۆڕشگێڕ -  دیموکراتیک پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتیی فەرماندەی هەڵمەتی شۆڕشگێری مێژوویی هاوڕێ عەگید، یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی  بە ڕیز و خۆشەویستییەوە بەرز رادەگرین و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە ئامانجەکانیان سەر بخەین و خاوەنداری لە یادیان بکەین. لە ٣٦ هەمین ساڵی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ دا بانگ لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە دەڵێن "دیموکراتم" لە دژی سیاسەت و عەقڵیەتی فاشیست - چەوسێنەر و قڕکەری دوژمنی گەلی کورد راوەستن و بۆ هەموو ئەو کەسانە، کە بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

ئێمە دەزانین هەڵمەتی مێژوویى ئازادیی ١٥ی تەباخ بە هەڵمەتی نەورۆزی ١٩٧٣ رێبەر ئاپۆ، بە هەڵمەتى بە حیزیببوون لە ٢٧ تشرینیى دووەمی ١٩٧٨ / ٦ی سەرماوەز و بە بەرخۆدانی مەزنی زیندان لە ساڵی ١٩٨٢، کە سەرکەوتنێکی ئایدئۆلۆژیکە لە بەرامبەر رژێمی فاشیست - لەشکریی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ / ١٢ی خەرمانان بەدەستهێنا، ئەوانە بە تێپەڕاندنی ئاستەنگی مەزن و بە هیزی گەلی کورد پێکهاتووە. رێبەر ئاپۆ بۆ ئەم هەڵمەتە مێژووییە وتی، هەڵمەتى بڕیارداری و پێداگری، باوەڕی و ئیرادەیە بۆ ئازادی. رایگەیاند، بەم هەڵمەتە بڕیاری بەرخۆدان بۆ ئازادی کە لەسەر بنەمای بەرخۆدانی مێژوویی زیندان وەرگیرا و گواسترایەوە بۆ چیاکان و بە گەریلایەتی گەیشتە لوتکە و گواسترایەوە بۆ پراکتیک و کردەى سەرکەوتن.

ئەوەی بە بەردەوامى تێکشکا کۆماری تورکیا بوو، ئەوەشی هەموو کاتێک سەرکەوت و بە هێز بوو بزووتنەوەی ئازادی بوو

ئێمە بە باشی دەزانین بەرخۆدانی ئازادیی ٣٥ ساڵە لە سەر بنەمای هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ تەباخ بەدیهاتووە، بە قارەمانێتیی مەزنەوە، بە بەها و ئازاری قورسەوە و بە پارتی پێشەنگ و فیدایی، گەریلا و گەل بەڕێوە برا. لە ماوەی ٣٥ ساڵ دا هەموو ساتێکى خۆی بۆ تێکۆشانی بێ پسانەوە تەرخانکرد، نزیکەی ٥٠ هەزار شەهید و چەندین هێندە زیاتر برینداری بەخشیوە، هەر وەها سەدان هەزار کەسی لێ زیندانی کرا. لە ئەنجامی هێرشی دڕندانەی هێزی فاشیست و قڕ کەری دەوڵەتی تورکیا گوندەکان سووتێنران، شەقام و کۆڵانەکان وێران کران و شارەکان چۆڵکران و دڕندانەترین ئەشکەنجەیان ئەنجامدا، بەڵام زوڵم و ئەشکەنجە گەلی کوردی نەترساند و لە تێکۆشان پاشگەزنەبوویەوە، بە پێچەوانەوە ئەوە تێگەیشتنی ئازادیی گەلی مەزنتر کرد، باوەڕی بە تێکۆشانی بەهێزتر کرد، ئیرادەی زۆرتر نوێکردەوە، رێخستنی گەلی مەزنتر کرد و لە سەر ئەم بنەمایە ئەوەی، کە هەموو کاتێک تێکشکاوە دەوڵەتی فاشیست و قڕکەری تورک بوو. ئەوەشی هەموو کاتێک سەرکەوت و بەهێزتر بوو گەلی کوردستان و بزووتنەوەی ئازادی بوون.

وڵات  و ناسنامەی کوردان لە سایەی بەرخۆدانی گەریلا دا قبوڵکرا

 هەموو کەس دەزانێت و قبوڵی دەکات کە دەستکەوت و پێشکەوتنی ئەو ٣٥ ساڵەی دواییەدا لە ناو ئازادیی لەکوردستان دا بەدەستهاتون، لەسەر بنەمای قەڵەمبازی گەریلایی ١٥ی تەباخ و ئەنجامە ڕاستەوخۆکانی ئەو قەڵەمبازە بەدەستهاتوون. گەلی کورد لە سایەی بەرخۆدان و قارەمانیی گەریلا و قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ بووە خاوەن هۆشمەندی و ئازادی، بوێری و فیداکاریی گەورە، هێزی ڕێكخستن و چالاکی، بڕیاردان و باوەڕی بە سەرکەوتن، ئیرادە و داواکاری بۆ ژیانی ئازاد. شۆڕشی ئازادیی ژن و گۆڕینی بۆ پێشنگایەتی و هیوای مرۆڤی ئازاد، لەلایەنی هۆشەمندی و ئیرادە، ڕیکخستن و چالاکی لەسەر بنەمای ئەو قەڵەمبازە دەستیپێکرد و بە‌هێز بوو، لەسەر ئەو بنەمایە و قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ  لە باکوور شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی بەدیهات و قۆناغی نەتەوەیی بوونی دیموکراتیک دەستیپێکرد. بە کاریگەریی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەریى لەسەر دەستکەوتە ئافرێنراوەکانى باشووری کوردستان و وشۆڕشی ١٩ تەمووز لە ڕۆژ ئاوای کوردستان، کە هێوای مرۆڤی ئازادە بەدیهات. ناسنامەی کوردان لە سایەی بەرخۆدانی گەریلا دانی پێدانرا.

تێکۆشانی تۆڵكردنەوە شۆڕشگێڕی لە ساڵی ٣٦هەمیشدا بەردەوامی دەبێت

تێکۆشانی ٣٥ ساڵەی قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ، ساڵەکانی بە تێکۆشانی زۆر و زەحمەت و دژواری بەڕێوە چوون و دەستکەوتی گەورەش ئافرێنران. ساڵی ٣٥ی ١٥ی تەباخ بە بەشەهیدبوونی ئەندامانی هێژای کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە زەکی شەنگالی و ئاتاکان ماهیر دەستیپێکرد و بەرخۆدانی ساڵی ٣٥ وەک تێکۆشانی تۆڵکردنەوە بەڕێوە چوو. لەسەر بنەمای هەڵمەتى بەرخۆدانی "گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوشێنین و کوردستان ئازاد دەکەین"، کە لە چوارپارچەی کوردستان، زیندانەکان و لە  دەرەوی وڵات بە بەرخۆدانی شکۆمەندانەى مانگرتن لەخواردن، کە ماوەی ٢٠٠ ڕۆژ بەردەوام بوو، بەرێوە چوو و بەوەش دەرگاکانی گۆشەگیریی لە ئیمراڵی کرانەوە. لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ٣١ ئاداردا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تێکشکێنران. تێکۆشان بە پێشەنگایەتیی کوردان لە دژی چەتەکانی داعشی فاشست بەڕێوەچوو و سەرکەوتنی مێژوویی  بەدەستهات. بەو شێوەیە ساڵی ٣٥هەمین بووە ئەو ساڵە، کە دوژمنی کوردان لە بواری سیاسی، عەقڵییەتى فاشیستی- داگیرکەر- قڕکەر دا گورزی گەورەیان بەربکەوێت هەر بۆیە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی مام زەکی، مامی گەلی کوردی ئیزدی لە شەنگال و فەرماندەی نەمری دێرسیم ئاتاکان ماهیر بە ڕێز و خۆبەقەرزدار زانیانەوە یاد دەکەینەوە و دەڵێین، تێکۆشانی تۆڵكردنەوە شۆڕشگێڕی لە ساڵی ٣٦هەمیشدا بەردەوام دەبێت.

لە ٣٥هەمین ساڵی بەرخۆدانى مێژوویدا سڵاو بۆ بەرخۆدانی گەریلاکانمان دەنێرین

لە ساڵنامەی کوردی ئازددا ئیمە لە تەباخی ٣٦هەمینداین. لە بەرامبەر شەڕی تایبەت و سەرتاسەریی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە گەل و گەریلا ئێـمە شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل لە هەموو گۆڕەپانێک بەڕێوە دەبەین. هێزەکانی گەریلا کە بە ڕۆحی ١٥ی تەباخ خۆیان ئامادە کردووە ، بە پرادیگمای نوێ لە هێڵی ئاپۆیی خۆی نوێدەکاتەوە و لە هەرێمەکانی سەرحەد هەتا خواکورک، لە دێرسیم هەتا مێردین، لە هەموو شوێنێکی کوردستان گورزی قورس لە ‌‌‌هێزی فاشستی - قرکەڕ دەدەن. بەو بۆنەیەوە ئێمە سڵاو لە بەرخۆدانی ٣٥ ساڵی گەریلا قارەمانەکان دەکەین و دەڵێین' سەرکەوتنی چالاکییەکانتان لە فەرماندە و شەڕڤانانی هەپەگە و یەژاستار پێرۆز دەکەین هێوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین'. ئێمە شۆڕشگێڕانی پەکەکە و پاژک و فەرماندە نەمرەکانی هەپەگە و یەژاستار شەڤین بینگۆڵ، کە شەهیدی ساڵی ٣٥هەمینی قەڵەمبازی ١٥ تەباخە، لە کەسایەتیی بەرێزیاندا یادی هەموو شەهیدانانمان بە ڕیز و خۆشەویستیەوە بەرز رادەگرین. جاریکیتر دڵنیایی دەدەین: کە هێڵی ئاپۆ لە فەرماندە عەگید تا فەرماندە شەڤین هەمێشە سەرکەوتن دەسەکەوتنی گەورە دەئافرێنێت. لە ساڵی ٣٦هەمدا بۆ یادکردنەوەی شەهید هەڵمەت و شەهید شەڤین تێکۆشانێکی تۆڵکردنەوە شۆڕشگێڕی بەڕێوە دەبین، شەڕی بە‌هێزی بەڕێوە بچێت دەستکەوتی گەورە دەئافرێنرێت.

ئیمە وەک تەڤەگەری ئازادیی کوردستان و گەلی کورد ئامادەیەن لە قەڵەمبازی ١٥ تەباخ دا لە ٣٦هەمین ساڵدا بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی شۆڕشگێڕی – دیموکراتیک بەدیبهێنین. ئێمە لە هەڕەشەکانی فاشیزمی ئەردۆغان و باخچەلی ناترسین. بە فێڵ و فەرەجی ئەوانیش هەڵناخەڵتێین. ئێمە داوا لە هێزی دەسەڵاتداری تورکیا و هەر کەسێک، کە بەناوی تورکیاوە قسە دەکات، دەکەین کە ئێوە جدی بن بە شێوازێکی یەکگرتوو هەڵسوکەوت بکەن. ئێمە جارێکیتر دەڵێین، ئەوە هێرشە فاشستییە قڕکەرانە و داگیرکەرانەیە یەک بە یەک وەڵام دەدرێنەوە.

لەسەر ئەو بنەمایە سەرەتا بانگەواز لە هێزەکانی گەریلا و ڕیکخستنەکانی ژنان و گەنجان، گەلەکەمان و دۆستان دەکەین، بۆ بەرخۆدانی سالێ ٣٦ لەسەر بنەمای ستراتیژیی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی سەرتاسەری با لە هەموو کاتێک زیاتر خەبات بکەین، هەنگاوی بەرخۆدانی کوردستانێکی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دێموکراتیک لە دژی گۆشەگیری و فاشیزم بەردەوام بەرفراوان دەکەین، ڕۆژانە لە دژی فاشیزم لە هەموو گۆڕەپانەکاندا چالاکیی کاریگەر ئەنجام بدەین، ڕۆحی سەرکەوتن و قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ بە شێوازی جەژن و بە جۆشێکی گەورە بە جەماوەری پێرۆز بکەین".

ژ.ت