ئەو پەیامەی کە ئۆجالان بە رێگای پارێزەرەکانی بڵاوی کردەوە، لە شاری ستراسبۆرگی فەرانسا بە وردی چاودێری کرا. دەیان کوردستانى لەگەڵ چالاکوانان بە شێوەیەکی ڕاستەوەخۆ چاودێری بەیاننامەکەیان کرد.
بەرخۆدێرانی ستراسبۆرگ ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ لەوبارەیەوە لێدوانێک لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا بڵاودەکەنەوە. بەپێی زانیارییەکان، بەرخۆدێرانی ستراسبۆرگ دوای لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە - KCD) کە پێشەنگی بەرخۆدانە، کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسی رێکدەخەن و تیایدا بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە.
ئۆجالان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، چالاکیی مانگرتن لە خواردن سەرکەوتوو بووە و داوای لە چالاکوانان کرد کۆتایی بە چالاکییەکانیان بهێنن.
ر.م