چاوپێکەوتنی دیپلۆماتیک-ی هەدەپە لە سوید

پێش هەلبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ هەدەپە لە سوید خەباتی بەرفراوانی دیپلۆماتیک-ی دەست پێکردووە.. دەربارەی هەڵبژاردن ودوایین بارۆدۆخی کوردستان وتورکیا ئاگایی دەداتە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و حیزبەکانی سوید.

شاندەکەی هەدەپە هەفتەی ڕابردوو لەگەل بەڕیوەبەرانی ئۆفیسی سویدی ڕێکخستنی لێبوردن-ی نێودەوڵەتی ئامی هێندربۆرگ و ئاندرێ بودەکۆل، یاریدەدەری شارەوانی ستۆکهۆڵم ئان- مارگارێت لێڤ، پارلمانتاری حیزبی کەسک و وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی  ئاڵتر مووت، ئەندامانی پارتی کرێکاری سوسیال دیموکرات و کۆمیسیۆنی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارلمان ئاندرێس ئۆستێربرگ چاوپیکەوتنیان ئەنجامدا.هەروەها دوێنێ شاندەکەی هەدەپە  لە گەل پارلمانتار-ی پارتی چەپ و وتەبێزی سیاسەتەکانی دەرەوە یاسمین ئۆسیۆ لە بینای پەرلماندا چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا.

لە کۆبەنەوەکەدا شاندەکەی هەدەپە ئاماژەی بە گرینگی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ کرد بۆ مافی کورد وئارامی لە تورکیا. هەروەها داگیرکاری عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و هێرشەکانی دەڵەتی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان خرایە بەر باس .

شاندەکە هەروەها ئاماژەیان بە ساختەکاری و فرتوفێڵەکانی ئاکەپە کرد بۆ ئەوەی کە هەدەپە ڕێژەی سەدا دە دەرباز نەکات وداوای لە پارتە سیاسییەکان کرد کە چاودێرانی خۆیان بنێرن بۆ کوردستان و چاودێری کردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان سوید-یش دەستنیشانیان کرد کە ئەوانیش ئاگاداری گرینگی هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەن و چاودێر دەنێرنە تورکیا .

ک-ش