ئیبڕاهیم خه‌لیل یڵدز كاندیدی ئاكه‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا له شاری ڕوحا، له‌گه‌ڵ گرووپێك چه‌كدار به‌نێو دوكاندارانی ناوچه‌ی پرسووسی ڕوحادا گه‌ڕان. به‌ڵام دوكانداران ناڕه‌زایه‌تییان پیشاندا.
له به‌رانبه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی دوكانداران، پاسه‌وانێكی ئه‌و كاندیده‌ی ئاكه‌په به چه‌كی كڵاشنكۆف ده‌ستڕێژیی گوله‌ی له دوكانداران كرد. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له هێرشه‌كه‌دا ٥ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه زۆرینه‌یان له كاسبكاران و دوكاندارانن.
پاش ئه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی پرسووس گواسترانه‌وه، كه‌سوكاری محه‌مه‌د شه‌نیاشار ویستویانه برینداره‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه بكه‌ن، به‌ڵام له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و كاندیده‌ی ئاكه‌په ڕێگرییان لێكراوه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باوكی برینداره‌كه به ناوی حاجی ئه‌سوه‌د شه‌نیاشار. پاشان هه‌ر له نه‌خۆشخانه محه‌مه‌د شه‌نیاشار-یان به برینداری كوشتووه.
هاوكات ڕاگه‌یه‌ندرا كه چه‌كدارانی ئیبڕاهیم خه‌لیل یڵدزی كاندیدی ئاكه‌په و هه‌واداره‌كانیان به چه‌ك ده‌سووڕێنه‌وه و نیازی هێرشكردنه سه‌ر ناوه‌نده‌كانی هه‌ده‌په‌یان هه‌یه له شارۆچكه‌كه.
s.m