چه‌لیك: نزیكه‌ی ٧ هه‌زار زیندانی له مانگرتندان
ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنی زیندانییه‌كانی پلاتفۆڕمی مافناسانی ئازادیپارێز (OHP) ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ی كه‌وتوونه‌ته مانگرتن له خواردن گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی ٧ هه‌زار زیندانی.
ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنی زیندانییه‌كانی پلاتفۆڕمی مافناسانی ئازادیپارێز (OHP) ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ی كه‌وتوونه‌ته مانگرتن له خواردن گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی ٧ هه‌زار زیندانی.
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان مانگرتنه‌كان له خواردن به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن له ڕۆژی ١٢٨هه‌میندا به‌رده‌وامن. به گوێره‌ی نوێترین ئامار، دوای ئه‌وه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ستی به مانگرتن كردووه، له ٦٦ زیندان ٣٣١ زیندانی ده‌ستیان به مانگرتن كردووه و چالاكییه‌كه‌یان له ڕۆژی ٩٠هه‌میندا به‌رده‌وامه. له ١ی ئاداریشه‌وه له هه‌موو زیندانه‌كانی توركیا و باكووری كوردستان زیندانییانی سیاسی ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه.
٢٦هه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئیسته‌نبووڵ به تۆمه‌تی «هاوكاری كردنی ڕێكخستن» دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ٢٧ زیندانیی سیاسیی زیندانی مالته‌په-ی شاری ئیسته‌نبووڵ كردووه‌ته‌وه كه مانیان له خواردن گرتووه.
پارێزه‌ر باران چه‌لیك ئه‌ندامی كۆمسیۆنی زیندانییه‌كانی پلاتفۆڕمی مافناسانی ئازادیپارێز (OHP) ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی بۆ زیندانییه‌كان كراوه‌ته‌وه لێدوانی دا.
«٧ هه‌زار زیندانی له مانگرتندان»
چه‌لیك ڕایگه‌یاند، هه‌ر هه‌فته ئه‌وان سه‌ردانی زیندانه‌كان ده‌كه‌ن و ڕاپۆرتی خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن. گوتی، «ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاپۆرتی مانگانه ئاشكرا ده‌كه‌ین. له ١ی ئاداره‌وه هه‌موو زیندانییانی سیاسی ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه. له‌به‌رئه‌وه ژماره‌كه زۆر زۆره و ئێستا جگه له له‌یلا گیوڤه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری زیندانییان ٩٠ ڕۆژه له مانگرتندان. نزیكه‌ی ٣٥٠ زیندانی ٩٠ ڕۆژه مانیان گرتووه. به‌ڵام له ١ی ئاداره‌وه ئه‌م ژماره‌یه بۆ ٧ هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه. ئێمه له ڕاپۆرته‌كه‌ماندا ئاماری گشتیی مانگرتوان ئاشكرا ده‌كه‌ین. دۆخی هه‌موویان مه‌ترسیداره. هه‌م كێشیان دابه‌زیوه هه‌میش تووشی نه‌خۆشی بوون.»
«ده‌رمان و ئاوی پێویستیان پێناده‌ن»
چه‌لیك سه‌رنجی خسته سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له زیندانه‌كان و گوتی، «كێشه‌ی سه‌ره‌كی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه. ئه‌م مرۆڤانه بۆ چه‌سپاندنی حقووق ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه.» ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له زۆر زیندان ده‌رمان و ئاوی پێویست به زیندانییان نادرێت و مامه‌ڵه‌ی خراپیان له به‌رانبه‌ر ده‌كرێت.
پارێزه‌ر باران چه‌لیك ڕایگه‌یاند، «بۆ ئه‌وه‌ی مانگرتوان له هۆش خۆیان نه‌چن پێویسته ڤیتامینی ب١ و ئاوی شیرینیان پێبدرێت، به‌ڵام له هه‌ندێك زیندان ڤیتامینی ب١ نادرێت یان كه‌م ده‌درێت. هه‌ندێك زیندانییش دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به مانگرتن كردووه خراونه‌ته ژووری تاكه‌كه‌سییه‌وه. ئاسایی نییه مانگرتوان به‌ته‌نیا بهێڵدرێنه‌وه.»
دۆسیه بۆ زیندانییه‌كان كراوه‌ته‌وه
چه‌لیك ئاشكرای كرد كه زیندانییه مانگرتووه‌كان به‌هۆی مانگرتنه‌كه‌یانه‌وه ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه كراونه‌ته‌وه. له‌وه‌ش واوه‌تر، له زیندانی مالته‌په له لایه‌ن ٢٦هه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئیسته‌نبووڵ به بیانووی «هاوكاری كردن بۆ ڕێكخستن» دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه و لێپێچینه‌وه بۆ زیندانییه‌كان كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و زیندانییانه‌ی كه دادگه دۆسیه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی بۆ كردوونه‌ته‌وه بریتین له:
ئازاد كوركچو
چه‌تین گوموش
ئه‌یووب سه‌ڤه‌ر
فه‌یاز كاراچ
گۆكمه‌ن سووباشی
حه‌سه‌ن یڵدرم
هه‌بوون كورت
كه‌نان چه‌چه‌ن
كه‌نان ساگوون
كه‌ریم كلچ
ماهشووك كارلیداغ
مالیك ئۆنوورجان
مه‌زڵووم گۆڤه‌رجین
محه‌مه‌د یڵدز
مسته‌فا كلچ
نووح یڵدرم
ئۆنوور كاساك
عومه‌ر بۆزداغ
عومه‌ر ئوولووس
ئۆزگور سۆنمه‌ز
سه‌رهات گۆره‌گه‌ن
سه‌رڤه‌ت ئایگون
سوله‌یمان چكماز
شابان بایماز
ئووغوور ئۆنوور
ئوزه‌یر شه‌ڤلووك
ڤه‌لات كازانچی
s.m