'ڕزگاری لەم زوڵمە بە ئازادی ئۆجالان دەبێت'

چالاکی ئیشکگری 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لە بەرامبەر کۆنسەی ئەوروپا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە هەفتەی ٣٩٥ دا بەردەوامە.

چالاکی ئیشکگری 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لە بەرامبەر کۆنسەی ئەوروپا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ٢٧٦٠ ڕپژە بەردەوامە. هەر هەفتەیەک گروپێک چالاکیەکە بەڕێوەدەبەن. ئیشکگرانی ئەم هەفتەیەش ٣ کوردی دانیشتووی شاری ڕەناسی فەڕەنسان.

ساڵح هۆجا، شێخموس ئامەد و ئەرهان ئاکتای دەستیان بە چالاکیەکە کرد و پێشبینیدەکریت ژمارەیەک کوردستانی تریش بەشداری تێدا بکەن.

ساڵح هۆجا بە ناوی گروپەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند، هەڵوێستی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە و کۆنسەی ئەوروپا  لەبەرامبەر گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان خزمەتی دەوڵەتی تورک دەکات.

ساڵح هۆجا وتیشی، لە ڕێگەی گۆشەگیریەوە پەیوەندی زیندانیان لەگەڵ دەرەوە دەپچڕێنن و ڕایگەیاند، پیویستە سی پی تی هەڵوێستی هەبێت.

وتەبێژی گروپەکە وتیشی، گەلی کورد و لایەنگرانی دیموکراسی پێویستە لە دەوری ئۆجالان کۆببنەوە و ئەوە ڕێگای چارەسەریە و ئەگەر کورد و دیموکرات دەیانەوێت تورکیا دیموکرات ببێت، پێویستی بە ئازادی ئۆجالان هەیە. هەرموو کەسێک ئەم زوڵمە دەبینێت و تاکە ڕێگای ڕزگاری لەم زوڵمە ئازادی ئۆجالانە.

ئیشکگری ئازادی بۆ ئۆجالان ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ دەستیپێکرد. تا ئێستا زیاتر لە ٢ هەزار کەس بەشذاریان لە چالاکیەکەدا کردووە و بەردەوامە.

ف.ق