ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی: پێویستە تورکیا پابەندی پەیمانی ئەستەنبوڵ بێت

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، کشانەوەی تورکیا لە پەیمانی ئەستەنبوڵ، کاریگەری زۆر خراپ لەسەر بە ملیۆنان ژن و منداڵای بچووک دروست دەکات.

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەگەری کشانەوەی تورکیا لە پەیمانی ئەستەنبوڵ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕێکخراوەکە داوای لە ئاکەپە کرد لە جیاتی ئەوەی لە پەیمانەکە بکشێتەوە، بێ کەموکورتی جێبەجێی بکات.

هەروەها زیادبوونی توندوتیژی بەرانبەر ژنان و منداڵان لە تورکیا وەبیرهێنرایەوە و وتی، لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا باسی کشانەوەی تورکیا لە پەیمانەکە دەکرێت کە ئەوەش جێگای نیگەرانییە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەش دەکرێت، کشانەوەی تورکیا لە پەیمانەکە بۆ ملیۆنان و ژن و منداڵ لە ناو تورکیا و بۆ هێرشی زایەندی بۆسەر ژنان و ئەو ڕیخکراو و لایەنانەی کە پشتگیری لە مافی ژنان دەکەن لەبەرانبەر توندوتیژی ناوماڵ، ئەنجامێکی زۆر خراپ دروست دەکات.

ل کۆتاییدا رێکخراوەکە دەڵێت،"پێویستە تورکیا بێکەموکورتی پەیمانەکە جێبەجێ بکات بۆئەوەی مافی ژنان و منداڵانی کچ زیاتر پارێزراو بێت."

ف.ق