ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە باشووری کوردستان و عێراق گەیشتە ٢٠ کەس

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە عێراق و باشووری کوردستان ٢٠ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە ٢٣٣ کەس.

بەپێی بەیاننامەکە، حاڵەتەکانی توشبوون بەمجۆرە لە شارەکان تۆمار کراون، پێنج حاڵەت لە ڕەسافە، یەک حاڵەت لە کەرخ، دوو حاڵەت لە شاری پزیشکی بەغدا، دوو حاڵەت لە نەجەف، یەک حاڵەت لە کەربەلا، یەک حاڵەت لە موسەنا یەک حاڵەتیش لەهەولێر و ٦ حاڵەتی دیکەش لە سلێمانی تۆمار کراون.

هەروەها لە شاری پزیشکی بەغدا سێ حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێ تۆمار کراون، هەروەها ژمارەی توشبووان لە سەرتاسەری وڵات گەیشتووەتە ٢٣٣ توشبوو لەگەڵ گیانلەدەستدانی ٢٠ کەس و چاکبوونەوەی ٥٧ نەخۆش.

ف.ق