ژنانی باسک پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی یەپەژە دەربڕی

بە هەزاران ژنی فیمینیستی باسک سڵاویان بۆ بەرخۆدانی یەپەژە نارد.

لە شاری بیلباوی باسک پێنجەمین کۆنفرانسی بزوتنەوە فیمینیستیەکان بەڕێوەچوو.

کۆنفرانسەکە سێ ڕۆژ بەردەوام بوو و سێ هەزار ژن لە هەموو هەرێمەکانی باسک بەشداریان تێدا کرد.

ژمارەیەک ژنی کەتەلۆنیا و ئەمریکاش بەشداریان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.

لە ڕۆژی سێیەمی کۆنفرانسەکەدا پەیامی نەسرین عەبدوڵا وتەبێژی یەپەژە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە پێشکێشکرا.

نەسرین عەبدوڵا بەخێرهاتنی هەموو بەشداربووانی کرد و سوپای ژنانی کرد کە لە دەستپێکی شۆڕشەوە پشتگیری خۆیان دەربڕیوە.

هەروەها هیوای خواست لەدژی دڕندەیی ئەردۆغان بەرامبەر ڕۆژئاوا دەنگیان بەرز بکەنەوە و پشتگیری خۆیان بەردەوامی پێبدەن.

لە بەشێکی تری کۆنفرانسەکەدا پانکارتێکی گەورە بەرزکرایەوە و ڕاگەیەنرا ئەوان هەموویان لە سەنگەری شەڕدان.

بەشداربووانی کۆنفرانسەکە دروشمی "ژن ژیان ئازاد" "بژی بزوتنەوەی ژنانی کوردستان و بژی بزوتنەوە فیمینیستەکانیان" وتەوە.

لە هەمان کاتدا ئاڵای یەپەژە، یەپەگە و کۆنگرەی ستار بەرزکرایەوە.

ف.ق