ژنانی تیشکی خۆر لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە دژی گۆشەگیری سەرعەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و فشارەکانی سەر گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا، لە شاری ئەستەنبول چالاکیان ئەنجامدا.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، ٣ی ئاب لە ناوچەی سیلیڤریی شاری ئەستەنبول کۆگایەکی گەورەی هاوکار و فاشیستانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان سووتاندووە و لە ئەنجامی سووتاندنی کۆگاکەدا، شوێنەکە بە تەواوەتی خاپوور بووە و زیانێکی گەورەی مادی بە فاشیستانی دەوڵەتی تورک کەوتووە.

بە پێی راگەیێنراوەکە، لە ٤ی ئابیشدا لە ناوچەی فلۆریای شاری ئەستەنبولیش یەکەکانی ژنانی تیشکی خۆر ٣ ئۆتۆمبیلی ئەندامانی ئاکەپە-مەهەپەیان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە جەختی کردووەتەوە کە ئەو دوو چالاکیە لە دژی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و فشارەکانی سەر زیندانیانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا، ئەنجام دراون و دوای چالاکیەکانیش، ئەندامانیان کە چالاکیەکانیان ئەنجام داوە، بە بێ زیان گەیشتووەنەتە شوێنی خۆیان.

ز.ش