ژنانی گەنج کۆنگرەکەیان ئەنجامدەدەن

ژنانی گەنجی کورد و ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە ٢٥ی کانونی یەکەمدا بە دروشمی 'هەڵمەخەڵەتێ، ئازادی بە تێکۆشان دەبێت' لە شاری دارمستەید کۆنگرەکەیان ئەنجامدەدەن.

کۆنگرەی ژنانی گەنج ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ بە دروشمی 'هەڵمەخەڵەتێ، ئازادی بە تێکۆشان دەبێت' ئەنجامدەدرێت.

کۆمیتەی ئامادەکار لەبارەی کۆنفڕانسەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە جوڵە و هەنگاوێکی نوێ دەیانەوێت لە هەموو دەڤەرێکی ئەوروپا ڕێکخستنی ژنانی گەنج لەدژی سیاسەتی توانەوە، باوکسالاری و تێکچوونی ژینگە، بەهێز بکەن.

بە دەیان ژنی گەنج خۆیان ئامادە دەکەن بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج لە شاری دارمستەید کۆببنەوە و لەبارەی پڕۆژە و تاکتیک و هەڵوێستی نوێیان قسە بکەن.

ف.ق