کوردستانیان لە ستوکهولم بۆ ئازادی ئۆجالان رێپێوانێکیان ساز کرد

کوردستان لە شاری ستوکهۆڵمی پایتەخی سوید، خاوەنداریان لە هەنگاوی کەجەکە کرد و بۆ ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، رێپێوانیکیان ئەنجامدا.

بەر لە چەند رۆژێک کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە لە ژێر دروشمی "گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاک کاتی بەدیهاتنی ئازادیە" هەنگاوێکی نوێی دەست پێکرد. کوردستانیان لە ستوکهولمی پایتەختی سوید، خاوەنداریان لەو هەنگاوە کرد و بۆ ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، رێپێوانێکیان ساز کرد.

لە رێپێوانەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "نا بۆ گۆشەگیری"، "ژن ژیان ئازادی" وترانەوە و بڵاوکراوە لە دژی گۆشەگیری بڵاو کرانەوە.

دوای رێپێوانەکە میتینگێک رێکخرا و لە میتینگەکەدا زەینەب موراد هاوسەرۆکی کەنەکە وتەیەکی پێشکەش کرد.

موراد لە قسەکانیدا تیشکی خستە سەر گۆشەگیری توندکراوی سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وتی، گۆشەگیری سەر ئۆجالان چەند توند دەبێتەوە، هێرشە داگیرکەریەکانی سەر گشت کوردستانیش بەرفراوانتر دەبن.

هاوسەرۆکی کەنەکە هاوکات راشیگەیاند، ئەوان دەزانن تا ئەو رۆژەی گۆشەگیری سەر سەرۆک ئاپۆ بەردەوام بێت و ئازاد نەبێت، کردەوە فاشیستەکانی ئەردۆغان و هاوکارنی بەردەوام دەبن. ئازادی رێبەر ئاپۆ هاوکاتە لەگەڵ ئازادی گەلانی ناوچەکە. بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی هەموو کەسێک و بەرپرسیارین لە بەرامبەر بانگەوازیەکەی کەجەکە.

چالاکیی کوردستانیان بە وتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "نا بۆ گۆشەگیری" کۆتایی پێهات.

ز.ش