کۆمسیۆنی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەستگیرکردنی دەمیر و ئایدینی شەرمەزار

کۆمسیۆنی ژنانی ڕۆژنامەنووس کە گروپی پشتگیری گەردونیە، دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان رووکەن دەمیر و مەلیکە ئایدنی شەرمەزار کرد و هوشیاری دایە دەوڵەتی تورک.

کۆمسیۆنی ژنانی ڕۆژنامەنووس (The Coalition For Women In Journalism) کە گروپی پشتگیری گەردونی ڕۆژنامەنووسە ژنەکانە ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی ڕووکەن دەمیر پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا و مەلیکە ئایدن پەیامنێری ژن نیوز بڵاوکردەوە کە لە شاری ئیزمیر دەستگیرکران.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، ئەوان لە نزیکەوە چاودێری ئازادی راگەیاندن و نزیکایەتی تورکیا بەرامبەر مافی ژنان دەکەن و وتی، "سنوردارکردنی کاری ڕۆژنامەنووسی بە تایبەتی سنوردارکردنی کاری ڕۆژنامەنووسە ژنەکان شەرمەزار دەکەن. بانگەوازیمان بۆ بەرپرسانی دەولەت تورک ئەوەیە لە جێگەی سنورداکردنی کاری ڕۆژنامەنووسی، ڕۆژنامەنووسان ئازاد بکەن."

ف.ق